فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق: هیوادارین حکومەتی نوێ بتوانێت ئەرکەکانی لە چوارچێوەی دەستوور و یاسادا راپەڕێنێت


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ هەینی 15ی ئایاری 2026، فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا پیرۆزبایی لە عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق کرد و رایگەیاند، "هیوادارین حکومەتی نوێ بتوانێت ئەرک و بەرپرسیارێتییەکانی لە چوارچێوەی دەستوور و یاسادا راپەڕێنێت."


ئاماژە بەوەکراوە، "فراکسیۆنی پارتی هیوای خواستووە حکومەتەکەی عەلی زەیدی سەرکەوتوو بێت لە چارەسەرکردنی تەنگژەکان و ئەو کێشانەی رووبەڕووی وڵات دەبنەوە، بە جۆرێک کە ببێتە هۆی چەسپاندنی سەقامگیریی سیاسی و وەدیهێنانی خواستەکانی هاوڵاتییانی عێراق بە هەموو پێکهاتەکانیانەوە".

ئەم پەیامەی فراکسیۆنی پارتی لە کاتێکدایە کە دوێنێ پێنجشەممە 14ی ئایاری 2026، عەلی فالح زیدی توانی متمانەی زۆرینەی ئەندامانی پەرلەمانی عێراق بۆ کابینە وزارییەکەی بەدەستبهێنێت.


PM:05:43:15/05/2026


ئه‌م بابه‌ته 132 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو