وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا: به‌وردی چاودێری پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ین
وێستگه‌نیوز –
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه به‌وردی چاودێری پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ن ، ده‌شڵێت: "نابێت میلیشیا تیرۆریستیه‌كان هیچ رۆڵێكیان له حكومه‌تی عێراقدا هه‌بێت و له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی نوێ ده‌كه‌ین".
ماڵپه‌ری حوڕه بڵاویكرده‌وه كه وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له وه‌ڵامی پرسیارێكی ماڵپه‌ڕه‌كه‌دارایگه‌یاندووه كه:
*ئه‌مریكا به‌رده‌وامه له چاودێری وردی پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق.
*عێراق بژارده‌یه‌كی هه‌یه سه‌باره‌ت به به‌شداریكردنی گرووپه‌چه‌كداره‌كان له حكومه‌تی داهاتوودا و ده‌بێت بیكات.
*نابێت میلیشیا تیرۆریستییه‌كانی سه‌ر به ئێران هیچ رۆڵێكیان له داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تدا هه‌بێت.
*نابێت پاره‌ی حكومه‌تی عێراق به هیچ شێوه‌یه‌ك بۆ پشتیوانی له‌م میلیشیا تیرۆریستیانه به‌كاربهێنرێت.
*ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه سیاسه‌تی خۆی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی نوێ‌دا پیاده ده‌كات.
رۆژی پێنجشه‌ممه 14ی ئایاری 2026 ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به ئاماده‌بوونی 270 په‌رله‌مانتار و سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ی حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان به زۆرینه‌ی ده‌نگ كارنامه وه‌زارییه‌كه‌ی عه‌لی زه‌یدی په‌سه‌ند كرد و متمانه‌ی به 14 وه‌زیر به‌خشی.
AM:10:53:15/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 236
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت