په‌رله‌مانی عێراق متمانه‌ی به كابینه‌كه‌ی عه‌لی زه‌یدی و 14 وه‌زیری دا
وێستگه‌نیوز –
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له دانیشتنی ئه‌مڕۆیدا ده‌نگی به كابینه‌كه‌ی عه‌لی زه‌یدی و 14 وه‌زیری دا.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به ئاماده‌بوونی 270 په‌رله‌مانتار و سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ی حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان به مه‌به‌ستی ده‌نگدان به كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت كۆبۆوه.
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هه‌یبت حه‌لبوسی سه‌رۆكی په‌رله‌مان داوای له عه‌لی فالح زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو كرد كه كارنامه‌ی وه‌زارییه‌كه‌ی بخوێنێته‌وه به مه‌به‌ستی خستنه ده‌نگدانییه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو كارنامه‌ی كابینه‌كه‌ی خوێنده‌وه، په‌رله‌مانی عێراق به زۆرینه‌ی ده‌نگ كارنامه وه‌زارییه‌كه‌ی په‌سه‌ند كرد.
دواتر پرۆسه‌ی ده‌نگدان له‌سه‌ر كاندیدی وه‌زاره‌ته‌كان ده‌ستی پێكرد و په‌رله‌مانی عێراق متمانه‌ی به 14 وه‌زیر له كابینه‌كه‌ی عه‌لی زه‌یدی به‌خشی به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
1-باسم محه‌مه‌د خزه‌یر وه‌ك وه‌زیری نه‌وت.
2-محه‌مه‌د نوری ئه‌حمه‌د وه‌ك وه‌زیری پیشه‌سازی.
3-عه‌لی سه‌عد وه‌هه‌یب وه‌ك وه‌زیری كاره‌با .
4-سروه عه‌بدولواحید وه‌ك وه‌زیری ژینگه.
5-عه‌بدولره‌حیم جاسم وه‌ك وه‌زیری كشتوكاڵ.
6-عه‌بدولحسێن عه‌زیز وه‌ك وه‌زیری ته‌ندروستی.
7-مسته‌فا نزار جومعه وه‌ك وه‌زیری بازرگانی.
8-موسه‌نا عه‌لی مه‌هدی وه‌ك وه‌زیری سه‌رچاوه ئاوییه‌كان.
9-خالید شوانی وه‌ك وه‌زیری داد.
10-عه‌لی عه‌بدولكه‌ریم وه‌ك وه‌زیری په‌روه‌رده.
11-وه‌هه‌ب سه‌لمان محه‌مه‌د وه‌ك وه‌زیری گواستنه‌وه.
12-عه‌لی فالح ساری وه‌ك وه‌زیری دارایی.
13-فوئاد حسێن وه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه.
14مسته‌فا جه‌بار سه‌نەد وه‌ك وه‌زیری په‌یوه‌ندییه‌كان.
له دانیشتنه‌كه‌دا کاندیدی ئەم وەزارەتانە دەنگیان پێنەدرا:
1--ناوخۆ
2-خوێندنی باڵا
3-وەرزش
4-ئاوەدانکردنەوە
5-پلاندانان
6-رۆشنبیری
PM:07:10:14/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 56
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت