كاندیدی لیسته‌كه‌ی سودانی بۆ وه‌زاره‌تی نه‌وت راگه‌یه‌ندرا
وێستگه‌نیوز -
هاوپه‌یمانیی ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدان به فه‌رمی باسم محه‌مه‌د خزه‌یری بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی نه‌وت كاندید كرد.
هاوپه‌یمانیی ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 13ی ئایاری 2026 له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نێوان محه‌مه‌د شیاع سوودانی و ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتارانی به‌سره‌دا، باسم محه‌مه‌د خزه‌یر بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی نه‌وت كاندید كرا.
ئاماژه بهوهشدراوهكه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سودانی وتویه‌تی: "سه‌ركردایه‌تیی هاوپه‌یمانییه‌كه بڕیاری داوه باسم محه‌مه‌د خزه‌یر كه خه‌ڵكی به‌سره‌یه، بكرێته كاندید بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی نه‌وت له كابینه‌ی نوێی حكومه‌تدا"، داواشیكردووه په‌رله‌مانتارانی به‌سره پشتیوانی بكه‌ن.
باسم محه‌مه‌د خزه‌یر، ئێستا بریكاری وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقه بۆ كاروباری ده‌رهێنان و خه‌ڵكی پارێزگای به‌سره‌یه.
PM:11:42:13/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 204
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت