سودانی: حكومه‌ته‌كه‌مان توانی زیاتر له 19 ترلیۆن دینار قه‌رزی ناوخۆ بداته‌وه
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌وتارێكدا رایگه‌یاند كه:
*قه‌رزی ده‌ره‌كی عێراق له ماوه‌ی چوار ساڵدا له نزیكه‌ی (13) ملیار دۆلاره‌وه كه‌میكرد بۆنزیكه‌ی (10) ملیار دۆلار.
*حكومه‌تی نوێ رووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵێك ئاڵنگاری وو ئاسته‌نگ ده‌بێته‌وه و تێپه‌ڕاندنیان ئاسان نابێت.
*توانیمان زیاتر له 383 ملیۆن دۆلار وه‌ربگرینه‌وه و 33 كه‌س كه تۆمه‌تبارن به گه‌نده‌ڵی له ده‌ره‌وه ڕاده‌ست بكه‌ینه‌وه.
* (12) پردی نوێ دروستكراون و (42) پردی تر چاككراونه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ (16) پڕۆژه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی هاتوچۆ له به‌غدا.
*حكومه‌ته‌كه‌مان توانی زیاتر له 19 ترلیۆن دینار قه‌رزی ناوخۆ بداته‌وه.
*رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با به‌رزبووه‌وه و گه‌یشته (29) هه‌زار مێگاوات.
* سه‌ره‌ڕای قه‌یرانی دارایی، پاڵپشتی جووتیاران و كرێكارانی كشتوكاڵمان كرد.
*بێكاری له ماوه‌ی سێ ساڵدا له (16.5%) بۆ (13.5%) كه‌میكردووه.
*وه‌به‌رهێنانه‌كانی عێراق 114 ملیار دۆلاری تێپه‌ڕاند.
*له كۆی 5300 پڕۆژه‌ی وه‌ستاو، 3250 پرۆژه به‌گه‌ڕخرانه‌وه.
*كارمان كرد بۆ ئه‌وه‌ی ئاگری شه‌ڕ له خاكی خۆمان و گه‌له‌كه‌مان دوور بخه‌ینه‌وه.
*عێراق توانی له ڕێگه‌ی دیپلۆماسی هاوسه‌نگه‌وه پێگه‌ی خۆی پێناسه بكاته‌وه.
PM:07:00:13/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 304
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت