په‌رله‌مانتارێك: دیموكراسی له عێراق شێوێندراوه و داوای ئازادكردنی عێراق ده‌كات
وێستگه‌نیوز –
په‌رله‌مانتارێكی عێراقی پێیوایه دیموكراسی له عێراق شێوێندراوه و داوای هه‌ڵمه‌تێكی ملیۆنی كرد بۆ ئازادكردنی عێراق.
د. هیام یاسری، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی عێراق ئه‌لحه‌ده‌س وتی: "داوای گرتنه‌به‌ری هه‌ڵمه‌تێكی ملیۆنی ده‌كه‌م له ئه‌كادیمی و سه‌ندیكا و پارێزه‌ران و مامۆستایان و ده‌زگا ئاینییه‌كان و ڕۆشنبیران و هۆزه‌كان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ئیمزای ملیۆنی بۆ ئازادكردنی عێراق به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه".
وتیشی: "ده‌بێت ده‌ستوری عێراق هه‌مووار بكرێته‌وه و عێراق له‌م دیموكراسییه شێوێندراوه ئازاد بكرێت كه له ساڵی 2003وه سه‌پێندراوه به‌سه‌رماندا".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، "به ملیۆنان هاوڵاتی به‌شداری له پڕۆسه‌ی ده‌نگدان ده‌كه‌ن و ده‌چن بۆ سندوقه‌كانی ده‌نگدان و ده‌نگی خۆیان ده‌ده‌ن، كه‌چی ژماره‌یه‌كی دیاریكراوی شیعه و سوننه و كورد جڵه‌وی ده‌سه‌ڵاتیان گرتووه‌ته ده‌ست و هه‌موو شتێك دیاری ده‌كه‌ن و وڵات ده‌به‌ن به‌ڕێوه به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌نگدان هیچ كاریگه‌ریه‌كی هه‌بێت به‌سه‌ریانه‌وه".
PM:06:08:13/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 152
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت