هەڕەشەی چەکداری لە سەرۆکی زانکۆیەکی عێراقی دەکرێت
وێستگەنیوز-
بەهۆی
ڕەتکردنەوەی سەرخستنی خوێندکارێکی دەرنەچووی ئەندازیاری ڕووداوێکی نێو ناوەندی ئەکادیمی لە عێراق، شەپۆلێکی
بەرفراوان لە مشتومڕ و ئیدانەکردنی بەدوای خۆیداهێناوه.
ئەمه دوای بڵاوبوونەوەی كۆمهڵیك زانیاری، سەبارەت
بە ڕووبەڕووبوونەوەی عەبدولڕەزاق جەبر ئەلماجیدی، سەرۆکی زانکۆی ئیسرا، بۆ هەڕەشەیەکی
ڕاستەوخۆ، لەلایەن لایەنێکی چەکدارەوە؛ بەهۆی ئەوەی ناوبراو ڕەتیکردووەتەو، خوێندکارێکی
کۆلێژی ئەندازیاری، بە پێچەوانەی ڕێنمایی و یاساکانی وەزارەت دەربچوێنێت.
بەپێی ئەوەی میدیا ناوخۆییەکان لە زاری سەرچاوە
نزیکەکان لە سەرۆکی زانکۆکە گواستوویانەتەوە، گروپێکی گەورە لە ئۆتۆمبێل و ئۆتۆمبێلی
جۆری پیکابی چەکداری، کە دەوترێت ژمارەیان لە 15 ئۆتۆمبێل زیاتر بووە، گەیشتوونەتە
شوێنی نیشتەجێبوونی.
زانیارییە بڵاوکراوەکان ئاماژە بۆ ئهوه دهكهن،
ئەندامانی ئەو لایەنە چەکدارە، نامەیەکی هەڕەشەی ڕاستەوخۆیان گەیاندووەتە سەرۆکی
زانکۆکە و تێیدا داوایان لێکردووە، له بارهگاكهیان ئامادە بێت، لەگەڵ بەکارهێنانی
دەستەواژەی هەڕەشەی ئاشکرا.
هەروەها ئاماژە بەوە کراوە ڕووداوەکە، بووەتە
هۆی دروستکردنی ترس و دڵەڕاوکێ لەناو ماڵەکەدا، بەتایبەتی لە نێوان منداڵەکاندا. لە
بەرانبەردا، سەرۆکی زانکۆ، سوور بووە لەسەر هەڵوێستی خۆی و فشارەکانی ڕەتکردووەتەوە،
جەختیشی لەسەر پاراستنی "ڕەسەنایەتی زانستی و ئاستی ئەکادیمی" زانکۆکە
کردووەتەوە.
لە پێشهاتێکی دواتردا، ڕاپۆرتە عێراقییەکان،
باسیان لەوه كردووه، بەپێی ماددەی چواری یاسای دژە تیرۆر، فرمانی دهستگیركردن و
پشكنین بۆ کوڕی سەرۆکی کەتیبەکانی حزبوڵا، کە بە "ئەبو حسێن ئەلحەمیداوی"
ناسراوە، دهرچووه.
هۆكاری
دهركردنی ئهو فرمانه، بۆ ئهوه دهگهڕێتهوه ناوبراو، بههۆی دهرنهچوونی
خوێندكارێكهوه، تۆمهتباره بە ناردنی کاروانێکی چەکدار و ئۆتۆمبێلی سەربازی، بۆ
هەڕەشەکردن لە سەرۆکی زانکۆکە.
PM:01:21:13/05/2026
ئهم بابهته 108
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت