فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان راگه‌یه‌ندراوێك سه‌باره‌ت به بیابانه‌كانی عێراق بڵاوده‌كاته‌وه
وێستگه‌نیوز-
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه:
*به‌بایه‌خێكی زۆره‌وه چاودێری ئه‌و لێدوان و راپۆرتانه ده‌كه‌ین كه باس له بوونی بنكه و هێزی بێ مۆڵه‌ت له‌سه‌ر خاكی عێراق به تایبه‌تی له بیابانی كه‌ربه‌لا له رۆژهه‌ڵاتی نوخه‌یب و نه‌جه‌ف ده‌كه‌ن.
*پێشتر پشتڕاستمان كردۆته‌وه كه ئه‌مه په‌یوه‌ندی به رووداوێكه‌وه هه‌یه كه له 5ی ئازاری 2026 روویدا، كاتێك هێزێكی ئه‌منی عێراقی له فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی كه‌ربه‌لا، هه‌روه‌ها له نه‌جه‌فه‌وه، له‌گه‌ڵ مه‌فره‌زه نه‌ناسراو و بێ مۆڵه‌ته‌كاندا كه له‌لایه‌ن فڕۆكه‌وه پاڵپشتی ده‌كران، رووبه‌ڕووبوونه‌وه.
*ئه‌مه‌ش بووه هۆی شه‌هیدبوونی جه‌نگاوه‌رێكی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق و برینداربوونی دووانی دیكه و له‌كارخستنی ئۆتۆمبێلێك.
*هێزه ئه‌منییه‌كانمان سووربوون له‌سه‌ر گه‌یشتن به‌م ناوچه‌یه و چوارده‌وری و فشاریان كرد. ئه‌مه‌ش وایكرد مه‌فره‌زه بێ مۆڵه‌ته‌كان به سوودوه‌رگرتن له‌و پشتیوانییه ئاسمانییه‌ی كه دابینكرابوو، بكشێنه‌وه.
*هێزه ئه‌منییه‌كانمان به‌رده‌وامن له پشكنینی سه‌رجه‌م كه‌رته‌كان، به‌تایبه‌تی ناوچه بیابانییه‌كان، به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام تا ده‌گاته سنووره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاتانی دراوسێ.
*راپۆرت هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ركانه‌ی كه پێشتر ئاماژه‌یان پێكراوه و له‌لایه‌ن هه‌موو فه‌رمانده ئه‌منییه‌كانه‌وه په‌سه‌ندكراون، پشتڕاستی ده‌كه‌نه‌وه كه هیچ بنكه و هێزێكی بێ مۆڵه‌ت به‌درێژایی ئه‌و ماوه‌یه له به‌رواری ئاماژه‌پێكراوه‌وه تا ئه‌مڕۆ نه‌بووه.
*هه‌ندێك هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌م رووداوه له ڕووی سیاسییه‌وه بقۆزنه‌وه و زیاده‌ڕه‌وییه‌ك له لێدوانه‌كاندا هه‌یه كه به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاگاداری راستییه‌كان بن.
*هه‌موو ئه‌م لێدوانانه زیان به ناوبانگی عێراق و سهركردایهته ئه‌منییه‌كه‌ی ده‌گه‌یه‌نن.
*هێزه ئه‌منییه‌كانمان له ڕێگه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی پشكنینه‌وه هه‌وڵی به‌رچاو ده‌ده‌ن له چوارچێوه‌ی هه‌موو بواره‌كانی به‌رپرسیارێتیدا.
*رێوشوێنی یاسایی پێویست له به‌رامبه‌ر هه‌ر كه‌سێكدا ده‌گیرێته‌به‌ر كه هه‌وڵی بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاریی چه‌واشه‌كارانه یان ده‌نگۆی زیانبه‌خشانه بدات كه په‌یامی نه‌رێنی ده‌نێرێت سه‌باره‌ت به سه‌روه‌ریی عێراق و شكۆی عێراق و قوربانیدانی داموده‌زگا ئه‌منییه‌كانی.
PM:11:10:11/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 236
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت