پاسپۆرتی عێراقی یەکێک لە لاوازترین پاسپۆرتەکانی جیهان


وێستگەنیوز-

نوێترین ڕیزبەندیی هەڵسەنگاندنی پاسپۆرت بۆ ساڵی 2026 نیشانی دەدات کە پاسپۆرتی عێراقی هێشتا لە ناو لیستی لاوازترین پاسپۆرتەکانی جیهان و وڵاتانی عەرەبیدایە و پاسپۆرتی ئیماراتیش یەکێک لە بەهێزترین پاسپۆرتەکانی جیهانە.

بەپێی ڕیزبەندیی پێوەرەکانی "Henley Passport Index" ، دابەزینی پاسپۆرتی عێراقی بۆ ساڵی 2026یش بەردەوامە و لە پلەی 101ی جیهانی و 20ەمی عەرەبیدا جێگیر بووە، کە تەنیا لە پێش سوریاوە دێت لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی. لە بەرامبەردا، ئیمارات بەردەوامە لە پێشەنگی وڵاتانی عەرەبی و لە پلەی دووەمی جیهانیدا دێت وەک یەکێک لە بەهێزترین پاسپۆرتەکان بۆ ئازادیی هاتوچۆ لە جیهاندا.

ڕیزبەندیی وڵاتانی عەرەبی بەپێی پێوەری هێنلی:

ئیمارات: پلەی 1ی عەرەبی و 2ی جیهانی.

قەتەر: پلەی 2ی عەرەبی و 46ی جیهانی.

کوەیت: پلەی 48ی جیهانی.

سعودی: پلەی 51ی جیهانی.

بەحرەین: پلەی 52ی جیهانی.

عومان: پلەی 55ی جیهانی.

هەروەها ڕیزبەندییەکە بەم شێوەیەی خوارەوە بۆ وڵاتانی دیکە بەردەوام دەبێت:

مەغریب: 64ی جیهانی.

تونس: 69ی جیهانی.

مۆریتانیا و جەزائیر: 79ی جیهانی.

ئوردن و میسر: 85ی جیهانی.

جیبوتی: 89، لوبنان: 92، سوودان: 93، لیبیا: 94، فەڵەستین: 95، سۆماڵ: 98 و یەمەن: 99ی جیهانی.

لە کۆتایی لیستی وڵاتانی عەرەبیدا، سوریا لە پلەی 102ی جیهانیدا دێت. شایەنی باسە ئەم ڕیزبەندییە پشت دەبەستێت بە ژمارەی ئەو وڵاتانەی کە هەڵگرانی پاسپۆرتەکان دەتوانن بێ ڤیزای پێشوەختە یان بە وەرگرتنی ڤیزا لە فرۆکەخانە سەردانیان بکەن.


PM:12:17:11/05/2026


ئه‌م بابه‌ته 268 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت