"ڤیتۆیهكی له‌ناكاوی ئێران، پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق راده‌گرێت"
وێستگه‌نیوز –
رۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت رایگه‌یاند گه "ڤیتۆیهكی له‌ناكاوی ئێران، پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق په‌كخستووه"، ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه تاران داوای له هاوپه‌یمانه‌كانی كردووه ده‌نگ به كابینه‌یه‌ك نه‌ده‌ن كه "له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه سه‌پێنراوه".
شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت بڵاویكرده‌وه كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه دوو به‌رپرسی عێراقی رایانگه‌یاند كه ڤیتۆیهكی ئێران بۆ رێگریكردن له دوورخستنه‌وه‌ی گرووپه چه‌كداره‌كان له حكومه‌تی عێراق، ئاسته‌نگی بۆ دانوستانه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق دروستكردووه.
ئه‌و دوو به‌رپرسه جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه تاران نوێنه‌رانی "چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی" - هاوپه‌یمانی شیعه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار -ی ڕاسپاردووه كه ده‌نگ به حكومه‌تێك نه‌ده‌ن كه "كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی هاوپه‌یمانه‌كانی و نوێنه‌رایه‌تیكردنیان له‌ناو ده‌وڵه‌تدا هه‌بێت".
ئه‌م پێشهاتانه هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له هاتنی له‌ناكاوی ئیسماعیل قائانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ به‌غدا ده‌كه‌ن، له كاتێكدا كه دانوستانه‌كان به سه‌رۆكایه‌تی عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕاسپێردراو گه‌یشتبووه قۆناغێكی پێشكه‌وتوو بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت، له نێو په‌ره‌سه‌ندنی كێبڕكێی ئه‌مریكا و ئێران له‌سه‌ر شێوه‌ی حكومه‌تی داهاتوو.
سه‌رچاوه جیاوازه‌كان بۆ رۆژنامه‌كه باسیان له‌و كردووه كه "قائانی له چه‌ند كاتژمێری رابردوودا گه‌یشتووه‌ته به‌غدا و له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا كۆبووه‌ته‌وه كه به‌شدارن له پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت و ناڕه‌زایه‌تی تارانی پێگه‌یاندوون به‌رامبه‌ر به ملكه‌چبوونی ته‌واوه‌تی بۆ واشنتۆن".
حكومه‌تێكی ته‌واو ئه‌مریكی
ئه‌و دوو به‌رپرسه رایانگه‌یاند كه ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئێران رێگریكردنه له پێكهێنانی حكومه‌تێكی عێراقی كه "به‌ته‌واوی له‌لایه‌ن واشنتۆنه‌وه دروستكراوه"، به‌تایبه‌تی دوای زیادبوونی فشاره‌كانی په‌یوه‌ست به دوورخستنه‌وه‌ی گرووپه چه‌كداره‌كان له كابینه‌ی حكومه‌ت.
زه‌یدی له دوای راسپاردنی له 27ی نیسانی 2026ه‌وه پشتیوانییه‌كی بێ وێنه‌ی ئه‌مریكای به‌ده‌ستهێناوه و دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا گه‌یشتنی ناوبراوی به ده‌سه‌ڵات له به‌غدا به "سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره" بۆ ئیداره‌ی ئه‌مریكا زانی.
بڕیاره له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا به‌رپرسانی ئه‌مریكی بگه‌نه به‌غدا، هاوكات سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه واشنتۆن ته‌نها هه‌وڵی دوورخستنه‌وه‌ی نوێنه‌ری گرووپه چه‌كداره‌كان له حكومه‌ت نادات، به‌ڵكو ده‌یه‌وێت دڵنیابێت له‌وه‌ی دواتر له ڕێگه‌ی "ڕێكخستنه جێگره‌وه‌كان"ه‌وه نه‌گه‌ڕێنه‌وه، ئه‌مه‌ش وایكردووه ئێران ده‌سه‌ڵاتی ڤیتۆی خۆی به‌كاربهێنێت.
PM:09:31:10/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 1348
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت