"تەیف سامی لە حکومەتەکەی عەلی زەیدی دوور دەخرێتەوە"


وێستگەنیوز-

عەلی زەیدی، ئەندام لە رەوتی حیکمە ئاشکرای دەکات مانەوەی تەیف سامی رەنگە ئاستەم بێت و ئەگەری گۆڕینی هەیە.

بڕیار بوو ئەمڕۆ یەکشەممە10ی ئایار لە پەرلەمانی دەنگ بە کابینەی عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق بدرێت بەڵام بەهۆی کێشەی ناو لایەنە شیعەکان لە چوارچێوەی هەماهەنگی لەسەر دابەشکردنی وەزیرەکان تا ئێستاش دیار نیە ئەمڕۆ پەرلەمان لەم بارەوە کۆببێتەوە.

سەبارەت بە ئەگەری لابردنی تەیف سامی لەپۆستی وەزیری دارایی، عەلی زەیدی، ئەندام لە رەوتی حیکمە لە لیدوانێکیدا ئاشکرای دەکات زەحمەتە ناوبراو لەو پۆستەدا بمێنیتەوە، بەڵام تا ئێستا ئاشکرا نیە کێ ئەو وەزارەتە وەردەگرێت.

هاوکات سەرچاوەیەکی ئاگادار بە وێستگەنیوزی راگەیاند پۆستی وەزیری دارایی عێراق گۆڕانکاریی بەسەردا هات و تەیف سامی لە حکومەتەکەی عەلی زەیدی دوور دەخرێتەوە ، هاوکات محەمەد صاحب دەراجی دەبێتە وەزیری دارایی لە حکومەتی نوێی عێراق.


PM:01:00:10/05/2026


ئه‌م بابه‌ته 168 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت