وۆڵ ستریت جۆرناڵ بنکەیەکی سەربازی نهێنی ئیسرائیل لە ناوەڕاستی بیابانی عێراق ئاشکرا دەکات
وێستگهنیوز-
لە راپۆرتێکی تایبەتدا کە رۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"ی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، ئاشکرايکردووە، ئیسرائیل بنکەیەکی سەربازیی کاتی و زۆر نهێنی لە ناوچەی بادیە دامەزراندووە کە دەكەوێتە نێوان پارێزگاکانی نەجەف و کەربەلا لە باشووری عێراق.
ڕۆژنامەکە لە زاری سەرچاوە هەواڵگرییە باڵاکانەوە رایگەیاندووە، "بنکەکە ئەندامانی هێزە تایبەتەکانی ئیسرائیل و تیمە تایبەتمەندەکانی فریاگوزاری لەخۆدەگرێت کە بە نوێترین کەرەستە پڕچەك كراون".
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردووە، شوانێکی عێراقی گومانی لە جموجۆڵە سەربازییە نائاسایی و گوماناویەکان لە قوڵایی بیابانەکاندا کردووە و دەسەڵاتی ئەمنی عێراقى لێ ئاگادار كردووەتەوە و سوپای عێراقيش جوڵەیان کردووه بۆ رووپێوی ناوچەکە و لێکۆڵینەوە لەو چالاکییە گوماناوییە.
سەرچاوەکان روونیان کردەوە، کە فڕۆکە ئیسرائیلیەکان راستەوخۆ دەستێوەردانیان کرد بۆ پاراستنی شوێنەکە و هێرشێکی ئاسمانییان کردە سەر هێزە عێراقیەكە بۆ ئەوەی نەتوانێت بگاتە نزيك بنکەکە و لە ئەنجامدا سەربازێکی عێراقی كوژراو و ئۆتۆمبێلێکی سەربازی تێكشكێندرا.
PM:11:08:09/05/2026
ئهم بابهته 460
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت