ترەمپ: من بە سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق خۆشحاڵم
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ شەممە، 9ی ئایاری 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا،
جەختی لهوه کردەوە ئەوەی لە عێراق ڕوویدا زۆرباشە و خۆشحاڵی خۆی بە سەرۆک وەزیرانی
ڕاسپێردراوی عێراق دەربڕی؛ ئەمە وەک ئاماژەیەکی نوێ بۆ پشتگیریکردنی واشنتۆن لە سەرکردایەتی
نوێی عێراق.
ترەمپ لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا کە "بەغداد ئەلیوم"
بڵاوی کردووەتەوە، ڕایگەیاند: "ئەوەی لە عێراق ڕوویدا زۆرباشە و من بە سەرۆک
وەزیرانی ڕاسپێردراو خۆشحاڵم".
هەروەها دهڵێت: "وا چاوەڕوان دەکرێت ئەمشەو وەڵامێکمان
لە ئێرانەوە پێ بگات".
پێشتر ترەمپ داوەتی (ئەلزەیدی) کردبوو بۆ سەردانی واشنتۆن،
لە دوای پێکهێنانی حکومەتی نوێ، ئاماژەی بەوەش کردبوو ئیدارەی ئەمریکا ئارەزووی بەهێزکردنی
پەیوەندییە دوو لایەنەکان و هاوکارییە ئەمنی و ئابوورییەکانی نێوان هەردوو وڵات دەکات.
جگه لهوه ترهمپ جەختی لە پشتگیری واشنتۆن کردەوە بۆ پێکهێنانی
حکومەتێک کە توانای بونیادنانی داهاتوویەکی باشتر و دوور لە تێرۆری بۆ عێراق هەبێت.
AM:10:10:09/05/2026
ئهم بابهته 352
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت