كارنامه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌لی زه‌یدی بڵاوكرایه‌وه
وێستگه‌نیوز –
كارنامه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراوی عێراق كه ئه‌مڕۆ راده‌ستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان كرا، بڵاوكرایه‌وه و تیایدا جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه كه ده‌بێت چـەک لە دەستی دەوڵەتدا بێت.
ئه‌مه‌ش ده‌قی كارنامه‌كه‌یه به هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی:
ته‌وه‌ره‌ی یه‌كه‌م: به‌هێزكردنی سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌ت و ئاسایشی نیشتمانی
كورتكردنه‌وه‌ی چه‌ك له‌ده‌ستی ده‌وڵه‌ت و چه‌سپاندنی ده‌سه‌ڵاتی یاسا.
به‌هێزكردنی تواناكانی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان، هه‌واڵگری و سه‌ربازییه‌كان، و هه‌مه‌جۆركردنی سه‌رچاوه‌كانی پڕچه‌ككردن.
په‌ره‌پێدانی تواناكانی ئه‌ندامانی حه‌شدی شه‌عبی به جۆرێك كه توانای شه‌ڕكردنیان به‌هێز بكات و دیاریكردنی به‌رپرسیارێتی و ئه‌ركه‌كانیان له‌ناو سیستمی ئه‌منیدا به‌پێی یاسا.
یه‌كخستنی بڕیاری ئه‌منی و به‌ستنه‌وه‌ی هه‌موو سه‌رچاوه و تواناكان به سیستمی فه‌رمی ده‌وڵه‌ته‌وه.
به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و تاوانی ڕێكخراو و وشككردنی سه‌رچاوه‌كانی دابینكردنی داراییان.
به‌هێزكردنی ئاسایشی سنووره‌كان و په‌ره‌پێدانی سیستمی چاودێری به‌پێی ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌م.
چه‌سپاندنی پره‌نسیپه‌كانی مافی مرۆڤ و دادپه‌روه‌ری سزایی و پشتگیریكردنی ئازادی ڕاده‌ربڕین و ڕاگه‌یاندنی ئازاد.
ته‌وه‌ری دووه‌م: سیاسه‌تی ده‌ره‌وه
دوورخستنه‌وه‌ی عێراق له ململانێ ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان وه‌ك هه‌نگاوێكی بنه‌ڕه‌تی بۆ پاراستنی سه‌قامگیری ناوخۆیی و ڕاكێشانی وه‌به‌رهێنان.
به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتانی كاریگه‌ر و دروستكردنی په‌یوه‌ندی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی، به‌تایبه‌تی وڵاتانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی و وڵاتانی دراوسێ، هه‌روه‌ها كاركردن له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی "ڕێگای گه‌شه‌پێدان".
ڕێگه‌نه‌دان به‌وه‌ی عێراق ببێته شوێنێك بۆ هێرشكردنه سه‌ر وڵاتانی تر و ڕێگه‌نه‌دان به ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی له كاروباری ناوخۆدا.
كاراكردنی ڕێككه‌وتنی چوارچێوه‌ی ستراتیژی له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.
به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های پاسپۆرتی عێراقی.
به‌هێزكردنی پێگه‌ی عێراق له ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌ییه‌كاندا.
كورتكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ته‌نها له ڕێگه‌ی كه‌ناڵه فه‌رمییه دیپلۆماسییه‌كانه‌وه.
ته‌وه‌ری سێیه‌م: چاكسازی ئابووری و دارایی
بونیادنانی ئابوورییه‌كی نیشتمانی هه‌مه‌جۆر كه كه‌متر پشت به نه‌وت ببه‌ستێت.
په‌یڕه‌وكردنی پرۆگرامی دیسپلینی دارایی و ڕێكخستنه‌وه‌ی خه‌رجییه گشتییه‌كان و دیجیتاڵكردنی كۆكردنه‌وه‌ی باج.
خێراكردنی پرۆسه‌ی چاكسازی له كه‌رتی بانكیدا به‌پێی پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پاره.
به‌هێزكردنی كه‌رتی تایبه‌ت و ڕێگریكردن له قۆرخكاری.
چاكسازی له كۆمپانیا حكومییه‌كان له ڕێگه‌ی شه‌راكه‌ت له‌گه‌ڵ وه‌به‌رهێنه‌رانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه.
كاراكردنی "په‌نجه‌ره‌ی یه‌كگرتوو" بۆ ئاسانكاری وه‌به‌رهێنان.
دابینكردنی پاراستنی ئه‌منی بۆ كۆمپانیا بیانییه وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان، به‌تایبه‌تی كۆمپانیا گه‌وره‌كانی نه‌وت.
دامه‌زراندنی "ئه‌نجومه‌نی باڵای سه‌قامگیری دارایی و نه‌ختینه‌یی".
دامه‌زراندنی "ئه‌نجومه‌نی باڵای وه‌به‌رهێنان".
دامه‌زراندنی "سندوقی نه‌وه‌كان" بۆ پاراستنی مافی نه‌وه‌كانی داهاتوو له سامانی سروشتی‌دا.
ته‌وه‌ری چواره‌م: وزه (كاره‌با و نه‌وت و گاز)
یه‌كه‌م: كاره‌با: چاكسازی گشتی له كه‌رته‌كانی به‌رهه‌مهێنان و گواستنه‌وه، به‌شداریپێكردنی كه‌رتی تایبه‌ت له دابه‌شكردنی كاره‌با، و وه‌رچه‌رخان به‌ره‌و وزه‌ی نوێبووه‌وه و تۆره زیره‌كه‌كان.
دووه‌م: نه‌وت و گاز: ته‌واوكردنی پڕۆژه‌كانی گازی هاوه‌ڵ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هاورده‌كردن، كاركردن بۆ په‌سه‌ندكردنی "یاسای نه‌وت و گاز"، و زیادكردنی توانای پاڵاوگه‌كان بۆ گه‌یشتن به خۆبژێوی له سووته‌مه‌نیدا.
ته‌وه‌ری پێنجه‌م: پیشه‌سازی
چاكسازی له یاساكانی پیشه‌سازیدا بۆ زیادكردنی به‌شداری ئه‌م كه‌رته له داهاتی نیشتمانی.
پشتگیریكردنی پیشه‌سازییه ستراتیژییه‌كان (خۆراك، ده‌رمان، كه‌ره‌سته‌ی بونیادنان).
كاراكردنی سندوقی پاڵپشتی هه‌نارده‌كردن و پاراستنی به‌رهه‌می ناوخۆیی.
ته‌وه‌ری شه‌شه‌م: كشتوكاڵ و ئاو
به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌م له ئاودێری و كشتوكاڵدا.
به‌ستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتانی سه‌رچاوه‌ی ئاو بۆ دابینكردنی مافی ئاوی عێراق.
په‌ره‌پێدانی سامانی ئاژه‌ڵ و هاندانی وه‌به‌رهێنان له كه‌رتی كشتوكاڵدا.
ته‌وه‌ری حه‌وته‌م: حوكمڕانی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی
بونیادنانی به‌رنامه‌یه‌كی نیشتمانی بۆ چاكسازی دامه‌زراوه‌یی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی دارایی و كارگێڕی.
گۆڕینی داموده‌زگاكان بۆ سیستمی دیجیتاڵی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی بیرۆكراسی.
به‌هێزكردنی نامه‌ركه‌زییه‌تی كارگێڕی و دارایی بۆ پارێزگاكان.
ته‌وه‌ری هه‌شته‌م: په‌روه‌رده و خوێندن
به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی خوێندنی حكومی و ئه‌هلی.
به‌رده‌وامبوون له دروستكردنی قوتابخانه‌كان (له ڕێگه‌ی سندوقی عێراق-چین).
ناردنی قوتابیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات له پسپۆڕییه پێویسته‌كاندا و پشتیوانیكردنی توێژینه‌وه‌ی زانستی.
ته‌وه‌ری نۆیه‌م: ته‌ندروستی
باشتركردنی خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستییه‌كان و گه‌یاندنیان به ناوچه دووره‌ده‌سته‌كان.
فراوانكردنی سیستمی دڵنیایی ته‌ندروستی (التأمین الصحی).
ته‌واوكردنی پڕۆژه‌ی نه‌خۆشخانه په‌ككه‌وتووه‌كان و په‌ره‌پێدانی پیشه‌سازی ده‌رمانی ناوخۆیی.
ته‌وه‌ری ده‌یه‌م: پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ژاری
چاكسازی له یاسای كار و به‌رزكردنه‌وه‌ی كارایی تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی.
گۆڕینی سوودمه‌ندان له وه‌رگری هاوكارییه‌وه بۆ خاوه‌نكار له ڕێگه‌ی پشتگیریكردنی پڕۆژه بچووكه‌كان.
ته‌وه‌ری یازده‌یه‌م: په‌یوه‌ندییه‌كان و ته‌كنه‌لۆژیا
ده‌سپێكردنی ستراتیژی نیشتمانی بۆ وه‌رچه‌رخانی دیجیتاڵی.
ده‌سپێكردنی پڕۆژه‌ی مۆڵه‌تی نیشتمانی بۆ مۆبایل (الرخصه الوگنیه للهاتف النقال).
به‌هێزكردنی ئاسایشی ئه‌لیكترۆنی (Cybersecurity).
ته‌وه‌ری دوازده‌یه‌م: مافی مرۆڤ و ئافره‌ت و منداڵ
پاراستنی كه‌رامه‌تی مرۆڤ و نه‌هێشتنی جیاكاری.
ده‌ركردنی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی و به‌هێزكردنی ڕۆڵی ئافره‌ت له ناوه‌نده‌كانی بڕیاردا.
ته‌وه‌ری سێزده‌یه‌م: گه‌نجان و وه‌رزش
پشتگیریكردنی هه‌ڵبژارده نیشتمانییه‌كان و دابینكردنی هه‌لی كار بۆ گه‌نجان.
كاراكردنی سه‌نته‌ره‌كانی گه‌نجان بۆ په‌ره‌پێدانی به‌هره‌كانیان.
ته‌وه‌ری چوارده‌یه‌م: ڕۆشنبیری و گه‌شتیاری و شوێنه‌وار
پاراستنی ناسنامه‌ی شارستانی عێراق و هه‌وڵدان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شوێنه‌واره دزراوه‌كان.
په‌ره‌پێدانی گه‌شتیاری وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی داهات بۆ بودجه.
بنه‌ماكانی جێبه‌جێكردن:
ئه‌م كارنامه‌یه وه‌ك به‌ڵێنێكی نیشتمانییه له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.
حكومه‌ت به‌رنامه‌یه‌كی ورد بۆ هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان و هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكان داده‌ڕێژێت.
PM:10:30:07/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 528
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت