نەخشەی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق ئاشکراده‌كرێت‌


وێستگەنیوز-

پرۆسەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتی عەلی زەیدی چووەتە قۆناغێکی یەکلاکەرەوە و چاوەڕوان دەکرێت سەرەتای هەفتەی داهاتوو لایەنە سیاسییەکان ناوی کاندیدەکانیان بۆ وەزارەتەکان پێشکەش بکەن.


له‌مباره‌یه‌وه‌ د. بڕیار رەشید، پەرلەمانتاری عێراق بە وێستگەنیوزی راگەیاند، عەلی زەیدی كاندیدى ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى عێراق، لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی ئاگادارکردوەتەوە کە هەفتەی داهاتوو کابینە وەزارییەکەی بۆ دەنگدان پێشکەشی پەرلەمان دەکات.

به‌پێی زانیارییەکان گرنگترین زانیارییەکانی پەیوەست بەحکومەتە نوێیەکە بریتین له‌وه‌ى، حکومەتی داهاتوو سەبارەت بە دابەشکاریی پۆستەکان، پێکهاتەی حکومەتەکە بەم شێوەیە دەبێت:

شیعە: 12 وەزارەت و جێگرێکی سەرۆک وەزیران، لەگەڵ پۆستی جێگری سەرۆک کۆمار کە بۆ سودانی یان بەرەی مالیکی دەبێت.

سوننە: 6 وەزارەت و جێگرێکی سەرۆک وەزیران، لەگەڵ جێگرێکی سەرۆک کۆمار بۆ هاوپەیمانی تەقەدوم.

کورد: 4 وەزارەت و جێگرێکی سەرۆک وەزیران. (دوو وەزارەت بۆ پارتی و دوو وەزارەت بۆ یەکێتی)

سه‌باره‌ت به‌وەزارەتە گەورەو سیادییه‌كانیش، وێستگەنیوز زانیویەتی، "وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ پارتی تەقەدوم (محەمەد حەلبوسی)و وەزارەتی بەرگریش بۆ هاوپەیمانی عەزم (موسەنا سامەڕائی) دەبێت".

بڕیاروایه‌، زەیدی لەگەڵ سەرکردە سوننەکان، بەتایبەت حەلبوسی، کۆببێتەوە بۆ گەیشتن بەڕێککەوتنی کۆتایی لەسەر ئەو وەزارەتانەی کە هێشتا کێشەیان لەسەرە.


PM:02:46:04/05/2026


ئه‌م بابه‌ته 1380 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت