عه‌لی شداد: عه‌لی زه‌یدی پاڵپشتی هه‌موو هێزه سیاسییه‌كانی به‌ده‌ستهیناوه
وێستگه‌نیوز – محه‌مه‌د فاتیح
په‌رله‌مانتارێك له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرای كرد كه عه‌لی زیدی كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران پاڵپشتی هه‌موو هێزه سیاسییه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه.
عه‌لی شداد، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێرانی عێراق به وێستگه‌نیوزی وت كه "هه‌موو هێزه سیاسییه جیاوازه‌كان سوورن له‌سه‌ر پاڵپشتیكردن له عه‌لی زه‌یدی بۆ پێكهێنانی حكومه‌ته‌كه‌ی".
وتیشی:"چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی هه‌وڵێكی زۆر ده‌دات له‌گه‌ڵ هێزه سیاسییه‌كانی دیكه تاوه‌كو پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی زه‌یدی په‌كی نه‌كه‌وێت".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره باسی له‌وه‌شكرد كه "هه‌موو فراكسیۆنه سیاسییه‌كان به‌پێی قورسایی خۆیان له په‌رله‌مان پشكیان ده‌بێت له حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌لی زه‌یدی".
PM:06:01:03/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 248
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت