سعودیە دوو هاوڵاتی عێراقی لەسێدارەدا
وێستگەنیوز-
رۆژی چوار شه‌ممه، 29ی نیسانی 2026، وەزارەتی ناوخۆی سعودیە
ڕایگەیاند له ناوچه‌ی سنووری باكور، سزای لەسێدارەدان بەسەر دوو عێراقیدا جێبەجێ
کراوە، لەگەڵ ڕوونکردنەوەی ناسنامەیان و ئەو تۆمەتانەی کە پێی تاوانبار کرابوون.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە: "هەر یەک لە کلاب عبد الحسين
فرحان الزيادي و حسين عدنان عه‌تشان، کە ڕەگەزنامەی عێراقییان هەیە، به شێوه‌یه‌كی
قاچاخ، حەبی هۆشبەری ئەمفیتامین بۆ ناو شانشینی سعودیە گواستووه‌ته‌وه و لایەنە ئەمنییەکان،
توانیوویانه هەردوو تاوانباری ناوبراو دەستگیر بکەن و له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان،
ده‌ركه‌وت ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاراسته‌یان كرابوو، راست بووه.
دوای ڕەوانەکردنیان بۆ دادگای تایبەتمەند، ئه‌وه
پشتراستكراوه‌ته‌وه ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی درابوونه پاڵیان راسته و سه‌لمێنراوه، هه‌ربۆیه
سزای له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌ركراوه و بریاری له سێداره‌دانیان، دوای تێهەڵچوونەوە
و پەسەندکردنی لەلایەن دادگای باڵاوە بوو بە بریاری کۆتایی و فەرمانی پادشایەتیش بۆ
جێبەجێکردنی ئەوەی بە شەرع بڕیاری لێدرابوو، دەرچوو".
وەزارەتی ناوخۆی سعودیه له راگه‌یاندنه‌كه‌یدا باس له
كاتی جێبه‌جێكردنی سزاده ده‌كات و ده‌ڵیت: "ڕۆژی سێ شەممە 11 / 11 / 1447ی کۆچی،
هاوتای 28 / 4 / 2026ی زایینی لە ناوچەی سنووری باکوور، جێبه‌جی كراوه".
لە کۆتایی بەیاننامەکەدا جەخت لهوهکراوەتەوە: "وەزارەتی
ناوخۆ ئەمە ڕادەگەیەنێت، بۆ ئەوەی دووپاتی بکاتەوە بۆ هەمووان کە حکومەتی شانشینی
عەرەبی سعوودیە، سوورە لەسەر پاراستنی ئاسایشی هاووڵاتی و نیشتەجێبووان لە پەتای
ماددەی هۆشبەر و جێبەجێکردنی توندترین سزای یاسایی بەسەر قاچاخچی و بڵاوکەرەوەکانیدا،
چونكه دەبێتە هۆی لەناوبردنی گیانی خه‌ڵكی بێ‌تاوان و خراپكردنی گه‌نجان و تاكه‌كانی
كۆمه‌ڵگا و پێشێلکردنی مافەکانیان".
PM:12:00:30/04/2026
ئه‌م بابه‌ته 748
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت