ئەمریکا یەکەم کاردانەوەی خۆی لەسەر دەستنیشانکردنی سەرۆک وەزیرانی عێراق راگەیاند
وێستگەنیوز-
نوێنەرایەتیی ئەمریکا لە عێراق، ڕۆژی چوارشەممە29 ی
نیسان لە بەیاننامەیەکدا پشتگیریی
خۆی بۆ عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی دەستنیشانکراو ڕاگەیاند.
لەبەیاننامەکەدا پشتگیری عەلی زەیدی کراوە بۆ هەوڵدان بۆ پێکهێنانی
حکومەتێک کە توانای بەدیهێنانی خواستەکانی هەموو عێراقییەکانی هەبێت بۆ پشتیوانیکردن
لە داهاتوویەکی گەشتر و ئاشتییانەتر.
لە بەیاننامەیەکدا، نێردەی ئەمریکا دووبارە جەختی لەسەر
هاوپەیمانیی خۆی لەگەڵ گەلی عێراق کردەوە، کە هەوڵ بۆ بەدیهێنانی ئامانجە هاوبەشەکان
دەدەن؛ لەوانە پاراستنی سەروەریی عێراق، بەهێزکردنی ئاسایش بۆ تێکشکاندنی تیرۆر و
بنیاتنانی داهاتوویەکی پڕ لە خۆشگوزەرانی کە سوودی بەرجەستەی بۆ هەردوو گەلی ئەمریکا
و عێراق هەبێت.
AM:09:11:29/04/2026
ئهم بابهته 436
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت