دیارترین ئه‌و ئاڵنگارییانه چین كه رووبه‌ڕووی عه‌لی زه‌یدی دوای ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران ده‌بنه‌وه؟
وێستگه‌نیوز –
ته‌مه‌نی ته‌نها 40 ساڵه، شاره‌زای كاروباری بانكییه، پێشتر له ناوه‌نده سیاسییه‌كاندا، به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ناسراو نه‌بووه و هیچ پۆستێكی حكومیی وه‌رنه‌گرتووه.
ئه‌مه وه‌سفی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراقه، كه له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆمار "نزار ئامێدی"یه‌وه، دوای دواكه‌وتنێكی زۆر، راسپێردرا بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق و چاودێرانیش وه‌ك "كاندیدی سازان" ئاماژه‌ی پێده‌كه‌ن.
ڕاسپاردنی زه‌یدی دوای ئه‌وه هات "چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی" وه‌ك گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مان، كاندیدی كرد، ئه‌مه‌ش دوای كشانه‌وه‌ی نوری مالیكی له كێبڕكێی پۆسته‌كه كه پێشتر له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه، به توندی ره‌تكرابووه‌وه.
زه‌یدی به‌ڵێنی داوه له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان كار بكات، به‌ڵام له‌ناو جه‌نگی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا و ئێران‌دا، ته‌نها 30 رۆژی له‌به‌رده‌مدایه بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت.
چه‌كی گروپه‌كان گه‌وره‌ترین ئاله‌نگارییه
جه‌نگی نێوان ئێران و ئه‌مریكا و ئیسرائیل، كاریگه‌رییه‌كی ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر عێراق هه‌بووه؛ بنكه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و گروپه چه‌كداره‌كان كراونه‌ته ئامانج، له به‌رانبه‌ریشدا گروپه عێراقییه‌كان، هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له كه‌نداو.
داواكاری ئه‌مریكا بۆ داماڵینی چه‌كی ئه‌م گروپانه، گه‌وره‌ترین به‌ربه‌سته، به‌تایبه‌ت واشنتۆن وه‌ك گوشارێك ناردنی دۆلاری بۆ عێراق ڕاگرتووه و نزیكه‌ی 500 ملیۆن دۆلاری داهاتی نه‌وتی عێراقی له "بانكی فیدراڵیی نیویۆرك" سڕ كردووه.
باشكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتانی كه‌نداو
یه‌كێكی تر له ئه‌ركه قورسه‌كانی عه‌لی زه‌یدی، ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانه له‌گه‌ڵ دراوسێكان له كه‌نداو. وڵاتانی وه‌ك كوێت، سعودیه و به‌حره‌ین، چه‌ندین جار ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه به‌رانبه‌ر هێرشی درۆنیی ئه‌و گروپانه‌ی له خاكی عێراقه‌وه، وه‌ك هاوپه‌یمانی ئێران هێرش ده‌كه‌ن؛ له به‌رانبه‌ریشدا گروپه چه‌كداره‌كان ده‌ڵێن "ئامانجه دوژمنكارییه‌كان"یان پێكاوه.
چاكسازیی ناوخۆیی و ئابووری
به‌هۆی ئاڵۆزییه‌كانی گه‌رووی هورمز و كێشه‌ی نێوان ئێران و ئه‌مریكا، داهاتی عێراق كه 90% ی پشت به نه‌وت ده‌به‌ستێت، به توندی دابه‌زیوه. پێشبینی ده‌كرێت له ساڵی 2026دا چالاكییه ئابوورییه‌كانی عێراق، پاشه‌كشه‌ی زیاتر بكه‌ن.
ئێستا پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه: ئایا زه‌یدی به ئه‌زموونی شاره‌زابوونی له كاروباری بانكی و دارایی، ده‌توانێت عێراق له‌م قه‌یرانه داراییه ڕزگار بكات؟
PM:11:31:28/04/2026
ئه‌م بابه‌ته 132
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت