سه‌رۆك كۆمار: داوا له هه‌موو هێزه سیاسییه‌كان ده‌كه‌ین پشتیوانی عه‌لی ئه‌لزه‌یدی بكه‌ن
وێستگه نیوز-
نزار ئامێدی سه‌رۆك كۆماری عێراقی له پلاتفۆڕمی (X) نووسی:
*له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رپرسیارێتی ده‌ستوریمان، عه‌لی ئه‌لزه‌یدی كاندیدی گه‌وره‌ترین قه‌واره‌ی په‌رله‌مانیمان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ راسپارد.
*به‌مه‌ش قۆناغی سێیه‌می شایسته ده‌ستوورییه‌كانمان ته‌واو كرد، كه نه‌ده‌كرا دوابخرێت.
*هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازین له پێكهێنانی حكومه‌تێكی نیشتمانی به‌هێز كه نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو عێراقییه‌كان بكات و له ئاستی به‌دیهێنانی خواسته‌كانیان بێت.
* داوا له هه‌موو هێزه سیاسییه‌كان ده‌كه‌ین پشتیوانی لێبكه‌ن و هاوكاری بكه‌ن بۆ خێراكردنی ته‌واوكردنی ئه‌م شایسته ده‌ستووری و نیشتمانییه به شێوه‌یه‌ك كه خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی عێراق و گه‌له‌كه‌ی بكات.
PM:10:43:27/04/2026
ئه‌م بابه‌ته 196
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت