"چوارچێوەی هەماهەنگی عەلی زەیدی كاندید دەكات بۆ سەرۆكایەتی وەزیران"


وێستگه‌نیوز – 
سەركردەیەك لە هاوپەیمانی ئاوەدانكردنەوە و و گەشەپێدان ئاشكرای كردووە، چوارچێوەی هەماهەنگی بەكۆی دەنگ عەلی زەیدی كاندید دەكەن بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق.


موشرق فرێجی، سەركردە لە هاوپەیمانی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاوی كردووەتەوە، "ئەمشەو چوارچێوەی هەماهەنگی كۆدەبێتەوە و بەكۆی دەنگ عەلی زەیدی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران كاندید دەكەن".

دوێنێ‌ یەكشەممە ماوەی دەستوری بۆ كاندیدكردنی سەرۆك وەزیران كۆتایی هات و بەپێی دەستور مافی سەرۆك كۆمارە یەكێك لە گەورەترین فراكسیۆنەكان راسپێرێت وەك سەرۆك وەزیران بۆ پێكهێنانی حكومەتی عێراقی.


PM:07:53:27/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 380 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت