موقته‌دا سه‌در وێنه‌ی "دوژمنانی دین و مه‌زهه‌ب" بڵاوده‌كاته‌وه
وێستگه‌نیوز –
رێبه‌ری ره‌وتی نیشتمانی شیعه وێنه‌ی چه‌ند كه‌سێكی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند كه "دوژمنی دین و مه‌زهه‌ب"ن و داوایكرد شوێنكه‌وتووانی ئاگاداریان بن و راده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری بكرێن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 26ی نیسانی 2026 نووسینگه‌ی تایبه‌تی موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی نیشتمانی شیعه راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا هه‌ندێك كه‌سی به "دوژمنی ئایین و مه‌زهه‌ب" وه‌سف كرد و هۆشداری له‌باره‌یانه‌وه دا و دووپاتی كرده‌وه كه راده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ده‌كرێن.
نووسینگه‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در ده‌ڵێت: "ئه‌مانه دوژمنی دین و مه‌زهه‌بن، به‌ڕاستی ئه‌وان دڵسۆزن بۆ سێ یه‌كه نهگبهتهكه".
ده‌شڵێت: "دوژمنی ئیمام حسێن و دوژمنی بنه‌ماڵه‌ی سه‌دری به‌ڕێزن، ئاگاداریان بن، ئێمه‌ش ڕاده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رییان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێ كاری پێویست بگرنه‌به‌ر".
PM:05:01:26/04/2026
ئه‌م بابه‌ته 1148
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت