سه‌رۆك كۆمار بۆ پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی: به‌های دیناری عێراقی به‌هێز بكرێت
وێستگه‌نیوز –
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه:
*ئه‌مڕۆ شه‌ممه 25 ی نیسانی 2026 نزار ئامیدی سه‌رۆك كۆمار له كۆشكی به‌غدا پێشوازیكرد له عه‌لی عه‌لاق پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراق.
* عه‌لی عه‌لاق پیرۆزبایی له نزار ئامێدی كرد به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی له پۆستی سه‌رۆك كۆمار.
*سه‌رۆك كۆمار سوپاس و پێزانینی خۆی ده‌ربڕی بۆ پیرۆزباییه‌كه و جه‌ختی له گرنگی هاوكاری نێوان دامه‌زراوه‌كانی دراو و داراییه‌كان كرده‌وه بۆ به‌شداریكردن له پاڵپشتیكردنی سه‌قامگیری ئابووری و به‌دیهێنانی گه‌شه‌سه‌ندنی به‌رده‌وام.
*جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه پێویسته به‌های دیناری عێراقی به‌هێز بكرێت و چاكسازی به‌رده‌وام بێت.
*ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه سه‌رۆكایه‌تی كۆمار پشتیوانی له سیاسه‌ته دراوییه‌كانی بانك ده‌كات كه یارمه‌تیده‌ره بۆ باشتركردنی ئاستی ژیانی هاوڵاتیان و هاندانی گه‌شه‌ی وڵات.
PM:01:54:25/04/2026
ئه‌م بابه‌ته 116
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت