کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی جارێکی تر دواخرا
وێستگەنیوز-
کۆبوونەوەی چوارچێوەیهەماهەنگی بەبێ دیاریکردنی بەربژێری پۆستی سەرۆکوەزیران کۆتاییهات و بۆ سبەی شەممە
دواخرا.
ئەمشەو هەینی، 24ـی نیسانی
2026، چوارچێوەی هەماهەنگی لە نووسینگەی هومام حەموودی، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی،
بە مەبەستی یەکلاکردنەوەی کاندیدی پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران، کۆبوونەوە،
بەڵام جارێکی تر نەگەیشتنە رێکەوتن و کۆبوونەوەکە بۆ سبەینێ شەممە دواخرا.
لەمبارەوە سەرچاوەیەکی
ئاگادار ڕایگەیاند کە چوارچێوەی هەماهەنگی جارێکی تر نەیتوانی کاندیدی سەرۆکایەتی
حکومەت دیاری بکات و کۆبوونەوەکەی بۆ سبەی شەممە دواخست.
سەرچاوەکە وتیشی، "سەرکردەکانی
چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەکەیان کۆتایی پێهێنا بەبێ ئەوەی بڕیار لەسەر هەڵبژاردنی
کاندیدی خۆیان بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران بدەن و بەبێ ئەوەی لەسەر میکانیزمی هەڵبژاردنی
کاندیدەکەش ڕێکبکەون."
ئاماژەی بەوەشکرد، "بڕیارە
سبەی شەممە، کاتژمێر ٤ی پاشنیوەڕۆ، کۆبوونەوەیەکی نوێ بۆ یەکلاییکردنەوەی ئەم دۆسیەیە
ئەنجام بدرێت، کە پێش ئەوەش چەندین کۆبوونەوەی لاوەکی لە نێوان سەرکردەکانی چوارچێوەکەدا
بەڕێوەدەچێت."
PM:09:59:24/04/2026
ئهم بابهته 304
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت