ئەو کەسەی ئەمریکا خەڵاتی ١٠ ملیۆن دۆلاری بۆ داناوە بەشداری کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگییە


وێستگەنیوز-

بە مەبەستی یەکلاکردنەوەی ناوی کاندیدی پۆستی سەرۆک وەزیران سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوە. هاوکات ئەو کەسەی ئەمریکا خەڵاتی ١٠ ملیۆن دۆلاری بۆ داناوە بەشداری کۆبوونەوەکەیە.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، 24ـی نیسانی 2026، چوارچێوەی هەماهەنگی لە نووسینگەی هومام حەموودی، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی، بە مەبەستی یەکلاکردنەوەی کاندیدی پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران، کۆبوونەوەیەکی چارەنووسسازيان ئەنجام دا.

ئەبو ئالا وەلائی، سەرکردەی گرووپی کەتیبەکانی سەیدولشوهەدا لە کۆبوونەوەی چوارچێوەی هاوئاهەنگی ئامادەیە؛ لەکاتێکدا ئەمڕۆ ئەمریکا 10 ملیۆن دۆلاری بۆ هەر کەسێک تەرخان کرد کە زانیاری لەسەر شوێنی مانەوەی پێبدات.

پێشتر، چوارچێوەی هەماهەنگی لە هەردوو کۆبوونەوەی رۆژانی شەممە، دووشەممە و چوارشەممەی رابردوودا، شکستی هێنابوو لە رێککەوتن لەسەر کاندیدی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران، بەو هۆیەوە بڕیاری یەکلاکردنەوەی پرسەکە بۆ هەینی دواخرابوو.


PM:09:28:24/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 352 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت