پەرلەمانی عێراق خولی یەكەمی یاسادانانی درێژکردەوە
وێستگەنیوز-
سەرۆكی فراكسیۆنی لیستی هەڵوێست لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند كە دانیشتنەكانی خولی یەكەمی یاسادانان بۆ كۆتایی مانگی ئایار درێژكرایەوە.
د. رێبوار كەریم، سەرۆكی فراكسیۆنی هەڵوێست لە پەرلەمانی عێراق بە وێستگەنیوزی راگەیاند كە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دانیشتنەكانی خولی یەكەمی یاسادانان كە 30ی نیسان كۆتایی پێدەهات بۆ 30ی ئایار درێژكردەوە.
پەرلەمانی عێراقیش هیوادارە لەو كاتەدا حكومەتی عێراق پێكبێت.
بەدوای هەڵبژاردنی عێراق،
کێشەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە پێکهێنانی حکومەتدا، پێیناوەتە هەستیارترین تاقیکردنەوەی
سیاسی، تائێستا لەسەر سەرۆک وەزیران و پێکهێنانی حکومەت بە ئەنجامێک نەگەیشتون.
رۆژی چوارشەممە، 22ـی
نیسانی 2026، ئەمینداریەتی گشتیی چوارچێوەی هاوئاهەنگی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە
و تێیدا هاتووە، بڕیاردرا کۆبوونەوەکەیان بۆ رۆژی هەینی (24ـی نیسانی 2026) دوابخرێت.
ئامانجی ئەم هەنگاوەش "رەخساندنی دەرفەت و کاتی زیاترە بۆ گفتوگۆ و دیالۆگ لەنێوان
لایەنەکاندا بۆ گەیشتن بە ئەنجامێکی کۆتایی لە چوارچێوەی وادە دەستوورییەکەدا."
بڕیاربوو ئەمشەو لایەنە
شیعەکان لە ماڵی هومام حەموودی، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی لە بەغدا کۆببنەوە.
بە پێی زانارییەکان کێشەی سەرەکی لەسەر "شێوازی دەنگدانە"
بۆ یەکلاییکردنەوەی بەربژێرەکە و رۆژی 21ی نیسانیش گفتوگۆ دوو قۆڵی و سێ قۆڵییەکان
بێ ئەنجام بوون.
PM:03:28:23/04/2026
ئهم بابهته 296
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت