وەزارەتی کارەبای عێراق: بەرهەمهێنانی غازی نیشتمانی بۆ زیاتر لە نیوە کەمبووەتەوە


وێستگەنیوز-

وەزارەتی کارەبای عێراق رایدەگەیەنێت، وێستگەکانی کارەبای تووشی قەیرانی سووتەمەنی بووە، ئاماژە بەوەشدەکات، کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا مامناوەندە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 23ی نیسانی 2026، وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند، "کەمبوونەوەی غازی ناوخۆیی وێستگەکانی کارەبای تووشی قەیرانی سووتەمەنی کردووەتەوە".

ئاماژەی بەوەکراوە، "کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا بە هاوڵاتییان بەهۆی کەشوهەوای مامناوەندەوەیە".

وەزارەتەکە رایگەیاندووە، "بۆ تێپەڕاندنی وەرزی هاوین، پێویستی زۆرمان بە هاوردەکردنی غازی ئێران هەیە".


PM:01:30:23/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 84 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت