ۆڵستریت جورناڵ: ئەمریکا ناردنی دۆلاری بۆ عێراق ڕاگرت
وێستگەنیوز-
ڕۆژنامەی ۆڵ ستریت جورناڵ بڵاویکردەوە، حکومەتی ئەمریکا لە
چوارچێوەی بەردەوامیی فشارەکانی بۆ سەر بەغدا بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنی میلیشیاکانی
سەر بە ئێران، ناردنی دۆلاری بۆ عێراق ڕاگرتووە و هاوکارییە ئەمنییەکانیشی لەگەڵ ئەو
وڵاتە هەڵپەساردووە.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، بە وتەی چەندین بەرپرسی عێراقی و ئەمریکی
بارێکی نەختینەیی کە بڕەکەی نزیکەی ٥٠٠ ملیۆن دۆلار بووە، بڕیار بوو لە داهاتە نەوتییەکانی
عێراق و لە هەژمارەکانی ئەم وڵاتە لە بانکی فیدراڵی نیویۆرکەوە بۆ عێراق بگوازرێتەوە،
بەهۆی نیگەرانییەکانی واشنتۆن سەبارەت بە گروپە میلیشاکان بلۆک کراوە.
ئەم هەنگاوە وەک بەشێک لە فشارەکانی ئەمریکا سەر بەغدا تا دەسەڵاتی
گروپە میلیشاکانی نزیک لە ئێران سنووردار بکات.
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ئاماژە بەوە دەکات کە ناتوانێت بە شێوەیەکی
سەربەخۆ ئەم ڕاپۆرتە پشتڕاست بکاتەوە؛ هەروەها وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا و بانکی
ناوەندی ئەو وڵاتەش تا ئێستا بە فەرمی هیچ لێدوانێکیان نەداوە.
AM:08:23:22/04/2026
ئهم بابهته 336
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت