ئیسماعیل قائانی باس له ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ عێراق ده‌كات
وێستگه‌نیوز –
فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران ئاماژه‌ی به ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ عێراق كرد و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه هەڵبژاردنی سەرۆك وەزیرانی عێراق، بڕیارێكی عێراقییە..
ئیسماعیل قائانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران له په‌یامێكدا رایگه‌یاند كه:
*بۆ ده‌ربڕینی سوپاس و پێزانینی گه‌ل و حكومه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ هاوسۆزی و پشتیوانی گه‌ل و به‌رپرسانی عێراق، سه‌فه‌ری به‌غدام كرد.
*گه‌لی عێراق له خۆڕاگری‌دا، په‌یڕه‌وی له سه‌روه‌ری شه‌هیدان ئیمام حسێن و له دڵسۆزیدا ئه‌بو الفهزڵ ئه‌لعه‌باس ده‌كات.
*مافی خۆیانه حكومه‌ت پێكبهێنن.
*عێراق زۆر گه‌وره‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س ده‌ستوه‌ردان له كاروباری وڵاته‌كه‌یدا نه‌كات، به‌تایبه‌تی تاوانبارانی جه‌نگ، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تیان ئه‌نجامداوه.
*هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك وه‌زیران به‌ته‌واوی په‌یوه‌سته به بڕیاری عێراقه‌وه.
PM:04:16:20/04/2026
ئه‌م بابه‌ته 316
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت