ئەمریکا سزای بەسەر 7 فەرماندەی میلیشیاکانی عێراقدا سەپاند
وێستگەنیوز-
وەزارەتی
گەنجینەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە بڕیارێکدا سزای توندی بەسەر حەوت فەرماندەی
گروپە چەکدارە عێراقییەکان سەپاندووە.
هەینی
17ـی نیسانی 2026، بەپێی راگەیەندراوی نوسینگەی کۆنترۆڵکردنی داراییە بیانییەکانی
سەر بە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، ئەم حەوت فەرماندەیە دەستیان هەبووە لە
"داڕشتنی پلان، ئاراستەکردن و جێبەجێکردنی زنجیرەیەک هێرش بۆ سەر کارمەندان،
دامەزراوەکان و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق."
وەزارەتی
گەنجینەی ئەمریکا جەختی کردووەتەوە کە ئەم گرووپە چەکدارانە تەنیا ئەمریکا ناکەنە
ئامانج، بەڵکوو هێرش دەکەنە سەر هاوڵاتییانی سڤیلی بێتاوان لە سەرانسەری عێراقدا.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "ئەم میلیشیایانە سامانی عێراق بۆ دابینکردنی
دارایی چالاکییە تیرۆریستییەکانیان دەدۆشن و بەکاری دەهێنن."
ناوەکان
و گرووپە سزا دراوەکان بریتین لە:
1. کەتائیبی حزبوڵا (KH):
- عەمار
جاسم کازم رەماحی: فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکان، بەرپرسی داڕشتنی پلانی هێرشەکان و دیاریکردنی
شوێن و کاتی لێدانەکان.
- رەزوان
یوسف حەمید محەممەد: ئەندامێکی باڵا و هەماهەنگکاری ئۆپەراسیۆنەکانی کەتائیب.
- حەسەن
دیاب حەمزە حەمزە: بەرپرسی هەماهەنگی ئۆپەراسیۆنەکان و هەڕەشەکان بۆ سەر هێزەکانی
ئەمریکا.
2. عەسائیبی ئەهلی حەق (AAH):
سەفا
عەدنان جەبار سوەعد: فەرماندەی سەربازی و لێپرسراوی ئۆپەراسیۆنەکان لە پارێزگای سەڵاحەدین.
بەگویرەی راگەیەندراوەکە "ئەم گرووپە لە ئاداری 2026ـەوە درۆنی ئێرانییان دژی
هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان بەکارهێناوە".
3. کەتائیبی سەیدولشوهەدا (KSS):
- خالید
جەمیل عەبد بەخاتەرە: فەرماندەی باڵا لە ناو کەتائیب.
- سەعید
کازم مەخەمیس: بەرپرسێکی باڵای گرووپەکە.
4. بزووتنەوەی نوجەبا (HAN):
- هیشام
هاشم جەیسووم: نووسینگەی کۆنترۆڵکردنی داراییە بیانییەکان لە بارەی ئەو فەرماندەیی
دەڵێت: "راهێنەری سەربازیی بزووتنەوەکە، کە گرووپەکەی بە ئاشکرا دڵسۆزیی خۆی
بۆ ئێران لەسەر حیسابی سەروەریی عێراق راگەیاندووە."
بەپێی
بڕیارەکە، سەرجەم دارایی و پشکەکانی ئەم حەوت کەسە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
سڕ دەکرێن جگە لەوەش، هەر بانک یان دامەزراوەیەکی دارایی نێودەوڵەتی مامەڵەیان لەگەڵ
بکات، رووبەڕووی سزای لاوەکی ئەمریکا دەبێتەوە؛ هەروەها ئەمریکا خەڵاتی دارایی بۆ
ئەو کەسانە تەرخان کردووە کە زانیاری ورد لەسەر سەرپێچییەکانی ئەم سزایانە دەدەن،
کە بڕەکەی دەگاتە 1 ملیۆن دۆلار.
جەختیشت
کردووەتەوە کە ئامانجی ئەم سزایانە تەنیا سزادان نییە، بەڵکوو ناچارکردنی ئەم فەرماندە
و گرووپانەیە بۆ گۆڕینی رەفتارە توندوتیژەکانیان و کۆتاییهێنان بەو هەڕەشانەی کە بۆ
سەر ناوچەکە دروستیان کردووە.
PM:10:27:17/04/2026
ئهم بابهته 296
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت