چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆک وەزیران کۆدەبێتەوە


وێستگەنیوز-

بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 13ی نیسانی 2026، چوارچێوەی هەماهەنگی لە ماڵی عەمار حەكیم، سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتیمانی بۆ یەكلاییكردنەوەی دۆسیەی سەرۆك وەزیران و پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق، كۆببنەوە.


سەرچاوەیەكی ئاگادار بە میدیا عێراقییەکانی رایگەیاندووە، "نوری مالیکی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا مەرجی كشانەوەی لە كاندیدبوونی بۆ سەرۆك وەزیران ئەوەیە كەسایەتییەكی نوێ‌ كاندید بكرێت بۆ ئەو پۆستە".

رۆژی شەممە 11ی نیسانی 2026، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نزار ئامێد بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق هەڵبژارد.

وەك شارەزایان باسی دەكەن دەبێت لە دوای 10 رۆژ بۆ 15 رۆژ لە دواى هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار، سەرۆك وەزیرانی عێراقیش هەڵبژێردرێت.


PM:03:17:13/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 188 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت