سەرۆک کۆمار: هەوڵەکانمان چڕ دەکەینەوە بۆ کارکردن لە سایەی سیاسەتی مام جەلالدا
وێستگەنیوز-
سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی
عێراق، لە یەکەم وتاری خۆیدا سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر خاکی عێراقی کرد. هەروەها رایگەیاند:"هەوڵەکانمان چڕ دەکەینەوە بۆ کارکردن لە سایەی
سیاسەتی مام جەلالدا".
شەممە، 11ـی نیسانی
2026، نزار ئامێدی، سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی عێراق، لە یەکەم وتاری خۆیدا لەناو
هۆڵی پەرلەمانی وڵاتەکە، جەختی لەسەر پەیڕەوکردنی پرەنسیپی "عێراق لە پێشینەیە"
کردەوە و رایگەیاند، کە پابەند دەبێت بە پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەل و
رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان.
سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی
عێراق جەختی لە پێویستیی هەماهەنگی نێوان سەرجەم دەسەڵاتەکان کردەوە و رایگەیاند،
کە پابەندە بە کارکردن لەگەڵ دەسەڵاتی جێبەجێکردن، یاسادانان و دادوەری بۆ تێپەڕاندنی
قەیرانەکان.
لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا،
سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی وڵاتەکە بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرش و دەستدرێژییانەی
کرد کە دەکرێنە سەر سەروەریی خاکی عێراق و وتی: کە وەک پارێزەرێک بۆ بەرژەوەندییەکانی
گەلی عێراق دەمێنێتەوە.
ئەمڕۆ نزار ئامێدی، بەربژێری
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی
سەرۆککۆماری عێراق لە پەرلەمان بە بەدەستهێنانی زۆرینەی دەنگەکان، وەکو سەرک کۆمار
هەڵبژێردرا.
دوای سەرکەوتنی وەکو سەرۆک
کۆماری عێراق، نزار ئامێدی لەنێو پەرلەمانی عێراق سوێندی یاسایی خوارد و چەند وتەیەکی
پێشکەش کرد.
PM:07:18:11/04/2026
ئهم بابهته 236
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت