د. لەتیف رەشید: شانازی دەکەین بەو دەستکەوتانەی بەدیهاتوون


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ شەممە 11ی نیسانی 2026، د. لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق لە دوای کشانەوەی لە کاندید بوون لە پەیامێکدا رایگەیاند، "بڕیارمدا خۆم بۆ خولی دووەمی پۆستی سەرۆک کۆمار کاندید نەکەم".


ئاماژەی بەوەکرد، "لەماوەی سێ ساڵی رابردوودا کارمان بۆ گەڕانەوەی شکۆی عێراق کردووە، هەروەها کارمان کردوو بۆ گەڕانەوەی عێراق بۆ گۆڕەپانی نێودەوڵەتی".

سەرۆک کۆماری عێراق وتی، "شانازی دەکەین بەو دەستکەوتانەی بەدیهاتوون بە تایبەت دادپەروەری بۆ هەڵەبجە".

وتیشی، "سێ ساڵ بەس نییە بۆ چارەسەرکردنی کێشە کەڵەکبووەکان، بەڵام گەشبینم بە بەرپرسانی داهاتوو".












PM:02:42:11/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 96 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو