وەزارەتی نەوتی عێراق: لەدوای ئاگربەست، هیچ کەشتییەکی نەوتی عێراق بە گەرووی هورمزدا تێنەپەڕیوە
وێستگەنیوز-
وەزارەتی نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت، لەدوای ئاگربەستی دوو هەفتەیی نێوان ئەمریکا و ئێران هیچ کەشتییەکی نەوتی عێراق بە گەرووی هورمزدا تێنەپەڕیوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 9ی نیسانی 2026، سەباح بەزوون، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکان لە وەزارەتی نەوتی عێراق بە رووداوی راگەیاند، "ئێستا رۆژانە زیاتر لە 200 هەزار بەرمیل نەوت لە رێگەی هەرێمی کوردستانەوە رەوانەی بەندەری جەیهان دەکرێت و هەناردەکردنەکەش نەوتی کەرکووک و بەسرە دەگرێتەوە".
ئاماژەی بەوەکرد، "لەدوای ئاگربەستی ئەمریکا و ئێرانەوە هیچ کەشتییەکی نەوتی عێراق بە تەنگەی هورمزدا تێنەپەڕیوە".
سەباح بەزوون وتی، "ئەو بڕە نەوتەی ئێستا لە رێگەی هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکرێت، هەمووی نەوتی کەرکوک نییە، بەڵکو بەشێکی نەوتی بەسرەیە کە بە تانکەر دەگوازرێتەوە بۆ کەرکوک و لەوێوە هەناردە دەکرێت".
AM:10:07:09/04/2026
ئهم بابهته 208
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت