د. لەتیف رەشید: ئاگربەستی نێوان ئەمریکا و ئێران بە پەرەسەندنێکی گرنگ دەزانین
وێستگەنیوز-
سەرۆک کۆماری عێراق لەبارەی ئاگربەستی کاتیی نێوان ئەمریکا و ئێران بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 9ی نیسانی 2026، د. لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق رایگەیاند، "پێشوازی لە ڕاگەیاندنی ئاگربەستی نێوان ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەین و بە پەرەسەندنێکی گرنگی دەزانین کە یارمەتیدەر دەبێت بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکان لە ناوچەکەدا".
ئاماژەی بەوەکرد، "پێویستە ئەم هەنگاوە بۆ بەهێزکردنی ڕێڕەوی دیالۆگی دیپلۆماسی بنیاتنەر و گرتنەبەری لۆژیکی دانایی و تێگەیشتن و چارەسەری ئاشتیخوازانە بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکیەکان و پەنا نە بردنە بەر بەکارهێنانی هێز بۆ گەیشتن بە ڕێگا چارەیەکی یەکلاکەرەوەی بەردەوام کە ئاسایشی ناوچەکە و جیهان بپارێزێت".
سەرۆک کۆماری عێراق وتی، :"عێراق لەسەر بنەمای ڕۆڵی خۆی لە ناوچەکەدا بەپەرۆشە بۆ پشتیوانیکردن لەهەوڵە نێودەوڵەتییەکان بەشێوەیەک کە ببێتە هۆی سەرکەوتنی دیالۆگ و دانوستانەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی و ئەمریکا و بەدیهێنانی ئاشتی هەمیشەیی و پاراستنی تواناکانی گەلان".
وتیشی، "جەخت لەوە دەکەینەوە کە ناوچەکە پێویستی بە هەوڵی هاوبەشی ناوچەیی و نێودەوڵەتی هەیە بۆ پتەوکردنی بنەماکانی ئاشتی، پاراستنی سەروەری دەوڵەتان و دەستەبەرکردنی ئایندەیەکی ئارام و خۆشگوزەران بۆ گەلانی".
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 8ی نیسانی 2026، لە کاتژمێر 3:00ـەوە، ئاگربەستێکی دوولایەنەی 14 رۆژە لە نێوان ئەمریکا و ئێران چووە بواری جێبەجێکردنەوە. هەروەها بڕیارە رۆژی هەینی بە نێوەندگیریی پاکستان، گفتوگۆی راستەوخۆی هەردوو وڵات لە ئیسلام ئابادی پایتەخت دەستپێبکات بۆ گەیشتن بە رێککەوتنی کۆتایی.
PM:02:43:08/04/2026
ئهم بابهته 176
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت