سەركردەیەكی دەوڵەتی یاسا بۆ وێستگەنیوز: تاوەكو ئێستا مالیكی كاندیدی شیعەكانە بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق
وێستگهنیوز – محەمەد فاتیح
سەركردەیەكى هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ئاشكرای دەكات، تاوەكو ئێستا نوری مالیكی كاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگییە بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق.
ئەمڕۆ چوارشەممە 9ی نیسانی 2026، حەیدەر مەولا، سەركردە لە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "ئێمە ناكرێت بەبێ ڕەچاوكردنی مافەكانمان سەرۆك كۆمار هەڵبژێرین و ئێمە خاوەنی كورسییەكی زۆرین و ناكرێت بابەتی پۆستی سەرۆك وەزیران هەر ئاوا بەئاسانی تێپەڕبێت".
دووپاتیشیكردەوە، "چوارچێوەی هەماهەنگی نوری مالیكی نەكشاندووەتەوە و كاندیدی گەورەترین فراكسیۆنیشە".
باسی لەوەشكرد، "ئەگەر هاتوو چوارچێوەی هەماهەنگی بڕیاری كشاندنەوەی مالیكی دا، ئەوا هاوپەیمانی دەوڵەتی یاساش هاوڕایە لەگەڵ هەرچ هەنگاوێك كە چوارچێوەی هەماهەنگی لەسەری رێكبكەوێت".
PM:02:02:08/04/2026
ئهم بابهته 148
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت