چوارچێوەی هەماهەنگی بێ ئەوەی ناوی هەرێم ببات بۆردومانی ئێران و حەشد مەحکوم دەکات
وێستگەنیوز-
چوارچێوەی هەماهەنگی
لە راگەیەنراوێکدا بە بێ ئەوەی باسی بۆردومانی خەڵکی سڤیل و خاکی هەرێمی کوردستان
بکات، بۆردومانی ئێران و بارەگاکانی حەشدی شەعبی لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیل
ئیدانە دەکات.
بەشی راگەیاندنی
چوارچێوەی هەماهەنگی راپۆرتی کۆبوونەوەی ئەو دەستەیەی بڵاوکردوەەتەوە کە تێیایدا "چوارچێوەی هەماهەنگی هێرشەکانی
سەر کۆماری ئیسلامیی ئێرانی مەحکووم کرد و بە هەڵکشانێکی مەترسیدار و هەڕەشە لە سەر
ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکەی زانی".
لەکۆبوونەوەکەدا
"هەروەها ئیدانەی بەئامانجکردنی هێزە ئەمنییەکانی عێراق و بارەگاکانی هێزەکانی
حەشدی شەعبی کرد، جەختی لەسەر پێویستی پاراستن و پاڵپشتیکردنی دامەزراوە ئەمنییەکان
لە ئەنجامدانی ئەرکەکانیان بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری کردەوە".
AM:11:27:07/04/2026
ئهم بابهته 340
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت