بارەگاکانی حەشدی شەعبی لە پارێزگای ئەنبار 7 جار بۆردومان کران
وێستگەنیوز-
شەوی رابردوو حەوت جار بنکە و بارەگاکانی حەشدی شەعبی لە
پارێزگای ئەنبار بۆردومان کران و چەکدارێکی ئەو هێزەش کوژرا.
قاسم موسڵیح، فەرماندەی یەکەی ئۆپەراسیۆنی حەشدی شەعبی لە
سنووری پارێزگای ئەنبار لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، شەوی رابردوو بارەگەکانیان
لە ناوچە جیاوازەکانی ئەنبار بە چڕی بۆردوومانکراون، بەجۆرێک تەنیا لەو شەوەدا حەوت
جار بۆردومان کراون.
فەرماندەکە باسی لەوەشکردووە، هێرشەکان لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی
ئیسرائیل و ئەمریکاوە ئەنجامدراون، سەرباری زیانێکی زۆر بە بارەگاکانیان، ژمارەیەک
ئۆتۆمبێلی سەربازیشیان زیانیان بەرکەوتووە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی تۆمار نەکراوە.
هاوکات دەستەی حەشدی شەعبی لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند کاتژمێر
٤:٠٠ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، لیوای 45 لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی حەشد لە
ناوچەی قائیم سەر بە پارێزگای ئەنبار بۆردومان کراوە و بەهۆیەوە چەکدارێکی حەشد
کوژراوە.
AM:09:33:07/04/2026
ئهم بابهته 184
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت