قەیرانی نەبوونی غاز بەغداشی گرتەوە


وێستگەنیوز-

بە هۆی کاریگەرییەکانی شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، قەیرانی کەمیی گازی ماڵان دوای ناوچە جیاجیاکان بەغدای پایتەختیشی گرتەوە. هاوکات لە سلێمانیش جێگری پارێزگار رایدەگەیەنێت کێشەکە بەرەو چارەسەر دەڕوات.

بە پێی زانیارییەکانی وێستگەنیوز بەهۆی کێشەی نەبوونی غاز لەبەغدا، هاوڵاتیانی ئەوشارە نامەیان بەدەست گەیشتووە كە وەك نەوتەكە لە ڕێگای ئەپلیكەیشنی سوپەر كەی داوای دەكەیت و هەموو خێزانێكیش بۆ هەر مانگێك تەنها یەك غازی پێ‌ دەدرێت.

لە لایەکی ترەوە سەبارەت بە چارەسەرکردنی کێشەی کەمیی غازی ماڵان لە شاری سلێمانی ئەمڕۆ شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، تاكو بەرهەمهێنانی غاز دەگاتەوە ئاستی ئاسایی، لە ئێستادا كارتی زیرەك بۆ وەرگرتنی غاز كاری پێدەكرێت تاكو هاووڵاتیان دادپەروەرانە غازیان دەستبكەوێت.

وتیشی، لە ڕۆژانی داهاتوودا ڕێژەی گەیشتنی غاز بە گەڕەكەكان زیاتر دەبێت و كێشەكە چارەسەر دەبێت.


PM:11:20:05/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت