کەشتییەکی هەڵگری نەوتی عێراق لە گەرووی هورمز تێپەڕبوو و بەغدا سوپاسی تاران دەکات
وێستگەنیوز-
کەشتییەکی نەوتهەڵگری عێراق پاش رەزامەندیی ئێران لە گەرووی
هورمز تێپەڕبوو و وەزیری دەرەوەی عێراقیش سوپاسی کۆماری ئیسلامی دەکات بۆ ئەو
لێخۆشبوونە.
ئاژانسی بلومبێرگ ڕۆژی یەکشەممە ٥ی نیسانی ٢٠٢٦ لە ڕاپۆرتێکدا
ڕایگەیاند کە کەشتییەکی هەڵگری نەوتی خاوی عێراق لە گەرووی هورمزدا تێپەڕبوو، ئەمەش ڕۆژێک دوای ئەوەی ئێران ڕایگەیاند کە لێخۆشبوونی تایبەت بە عێراق
دەدات بۆ بەکارهێنانی گەرووی هورمز.
لەم پەیوەندەدا ئەمڕۆ وەزارەتی درەوەی عێراق لە
راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە کە لە دیدارێکی فوئاد حسێن، وەزیری درەوەی عێراق لەگەڵ
محەمەد کازم ئەلسادق باڵیۆزی ئێران لە بەغدا "سوپاسی خۆی دەربڕی بۆ ڕێگەدان بە کەشتییە
نەوتهەڵگرەکانی عێراق تا بە گەرووی هورمزدا تێپەڕن”.
PM:04:20:05/04/2026
ئهم بابهته 296
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت