دادگا سزای کوشتنی بۆ چەکدارێک داعش دەرکرد کە کچانی کوردی ئێزدیی رفاندبوو


وێستگەنیوز-

دادگای تاوانەکانی کەرخ لە بەغدا، سزای لەسێدارەدانی بۆ چەکدارێکی داعش دەرکرد کە چەندین کردەوەی "تیرۆریستی" بەرامبەر هێزە ئەمنییەکان و رفاندنی کچانی کوردی ئێزدی ئەنجام داوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 5ی نیسانی 2026، ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد؛ "ئەو تیرۆریستە لەگەڵ گرووپەکەیدا لە ساڵی 2014 لە قەزای شنگال چەندین تاوانی دڕندانەی ئەنجامداوە، لەوانەش کوشتنی پیاوان و رفاندنی کچ و ژنانی ئێزدی".



لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، "ئامانجی ئەو تیرۆریستە لەو کردەوانە تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری و بڵاوکردنەوەی ترس و تۆقاندن بووە لەنێو دڵی هاووڵاتییان بۆ بەدیهێنانی مەبەستە تیرۆریستییەکانی رێکخراوەکەی
."

بە پێی راگەیەنراوەکە سزاکە لەسەر بنەمای مادەی چواری یەک و بە بەڵگەی مادەی دووەمی بڕگەکانی یەک، سێ و هەشتی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر (ژمارە 13ی ساڵی 2005) دەرکراوە؛ هەروەها لە دەرکردنی سزاکەدا سوود لە حوکمەکانی مادەی 7ی یەکەمی یاسای رزگاربووانی ئێزدی (ژمارە 8ی ساڵی 2021) وەرگیراوە.


PM:04:18:05/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 292 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت