رۆژنامەنووسێکی ئەمریکی لە بەغدا رفێندرا
وێستگەنیوز-
وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، "ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 31ی ئاداری 2026، رۆژنامەنووسێکی بیانی لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەوە ڕفێنراوە، دەستبەجێ هێزە ئەمنییە تایبەتمەندەکان دەستیان کردووە بە ئەرکەکانیان بۆ ڕاوەدوونانی تاوانباران، ئەوەش لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری ورد و هەوڵێکی مەیدانی چڕ و شوێنکەوتنی رێڕەوی رفێنەرەکان".
ئاماژە بەوەکراوە، "ئۆپەراسیۆنەکانی بەدواداچوون و ڕاوەدوونان بوونە هۆی گەمارۆدانی ئۆتۆمبێلێکی ڕفێنەرەکان، کە لە کاتی هەوڵدان بۆ هەڵاتن وەرگەڕا، هێزە ئەمنییەکان توانییان یەکێک لە تۆمەتبارەکان دەستگیر بکەن و دەست بەسەر یەکێک لەو ئۆتۆمبێلانەدا بگرن کە لە تاوانەکەدا بەکارهاتبوو".
وەزارەت جەخت دەکاتەوە کە هەوڵەکان بەردەوامن بۆ شوێنکەوتنی باقی تێوەگلاوەکان و ئازادکردنی ڕفێنراوەکە، هەروەها گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی بنەڕەتی بەرامبەر هەموو بەشداربووانی ئەم کارە تاوانکارییە، بەگوێرەی یاسا.
تائێستاش لێکۆڵینەوەکان بۆ ئاشکراکردنی تەواوی وردەکارییەکانی ڕووداوەکە بەردەوامن و دواتر وردەکاری زیاترتان پێ ڕادەگەیەنرێت.
PM:10:46:31/03/2026
ئهم بابهته 4828
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت