شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق: درۆنێک لە کێڵگەی نەوتی رۆژئاوای قورنە کەوتە خوارەوە


وێستگەنیوز-

بە پێی راگەیاندنی شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە، 31ـی ئاداری 2026، درۆنێک لە کێڵگەی نەوتی رۆژئاوای قورنە 1ـ لە پارێزگای بەسرە کەوتووەتە خوارەوە، هەروەها موشەکێکیش لە پارێزگای ئەنبار کەوتووەتە سەر ماڵێک بەڵام نەتەقیوەتەوە
.

لیوا سەعد مەعن، سەرۆکی شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە راگەیەندراوێکدا وتی: "فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لەناو کێڵگەی نەوتی رۆژئاوای قورنە 1 لە پارێزگای بەسرە بەبێ ئەوەی بتەقێتەوە کەوتووەتە خوارەوە و هیچ زیانێکی ماددی و گیانی نەبووە."

سەعد مەعن ئاماژەی بەوەشداوە، مووشەکێک لە ناوچەی سەرسار تەراح لە پارێزگای ئەنبار لە بنمیچەی خانووێک لە ژووری میوان چووەتە ژوورەوە بەڵام نەتەقیتەوە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە. هاوکات تیمی هەڵگرتنەوەی تەقەمەنی رەوانی شوێنەکە کراوە بۆ ئەوەی مووشەکەکە هەڵگرنەوە.


PM:12:22:31/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 192 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت