مالیکی: بە ئامانجگرتنی ماڵی سەرکردەکانی هەرێم کارێکی رەتکراوەیە
وێستگەنیوز-
سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، بە تووندی سەرکۆنەی بەئامانجگرتنی ماڵی سەرکردەکانی هەرێمی کوردستان دەکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە 29ی ئاداری 2026، نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئێکس" پەیامێکی بڵاو کردەوە و رایگەیاند، "ئەو پێشێلکارییانەی لە هەرێمی کوردستان روویان دا، لەگەڵ بەئامانجگرتنی ماڵی سەرکردەکانی هەرێم، بەڕێزان مەسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی، کارێکی رەتکراوە و سەرکۆنەکراوە لەلایەن هەر لایەنێکەوە بێت".
ئاماژەی بەوەکرد، ""ئەم کردەوانە تەنیا کەسانی دیاریکراو ناکەنە ئامانج، بەڵکو زیان بە ئاسایش و سەقامگیریی عێراق بەگشتی دەگەیەنن و بەشدار دەبن لە لاوازکردنی یەکڕیزیی نیشتمانی".
روونیشی کردەوە، "لەم کاتەدا لە هەموو کات زیاتر پێویستیمان بە بەهێزکردنی گیانی یەکگرتوویی و یەکڕیزی هەیە لەنێوان رۆڵەکانی نیشتمان، هەروەها رەتکردنەوەی تووندوتیژی بە هەموو شێوەکانییەوە".
مالیکی وتی، "پێویستە هەمووان لە یەک ریزدا بوەستن بۆ لەباربردنی هەوڵی ئەوانەی کار بۆ تێکدانی سەقامگیری و نانەوەی ئاژاوە دەکەن لەنێوان پێکهاتەکانی گەلی عێراقدا".
PM:12:35:29/03/2026
ئهم بابهته 220
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت