لەتیف رەشید بۆ پزیشکیان: هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان ئیدانە دەکەم
وێستگەنیوز-
سەرۆک کۆماری عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە سەرۆک کۆماری
ئێران راگەیاند کە رێگە نادرێت خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ هێرشکردنەسەر ئێران
بەکاربهێنێت، هاوکات هێرشە موشەکی و درۆنییەکانیش بۆ سەر هەرێمی کوردستان ئیدانە دەکات.
سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بڵاویکردەوە، ئێوارەی ڕۆژی چوار شەممە25ی ئازاری 2026 لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق پەیوەندییەکی
تەلەفۆنی لەگەڵ مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران ئەنجامدا و هەڵوێستی عێراقی بۆ
رەتکردنەوەی جەنگی ئێران دوپاتکردەوە و داوای کرد دەستبەجێ کردە سەربازییەکان رابگیرێن
و قەیرانەکان لەرێی گفتوگۆوە چارەسەر بکرێن.
لەتیف رەشید باسی لەوەکردوە،" گەل و حکومەتی عێراق پاڵپشتی
گەلی ئێران دەکەن و بەرخودانیان بەرامبەر دەستدرێژییەکان بەرز دەنرخێنن ".
سەرۆک کۆماری عێراق رونیشیکردەوە کە حکومەتی هەرێمی
کوردستان کاردەکات بۆ پاراستنی سنورەکان رێگەگرتن لە هەر هەوڵێک بۆ قۆستنەوەی خاکی
عێراق و بەکارهێنانی بۆ هێرشکردنەسەر ئێران و زیادکردنی ئاڵۆزییەکان.
هاوکات، لەتیف رەشید لەپەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا لەگەڵ پزیشکیان
هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستانی ئیدانەکرد و جەختیکردەوە کە ئەو کردەوانە سەقامگیری
لەناوچەکە بەدیناهێنێت، بەڵام گرژی و ئاڵۆزییەکان زیاتر دەکەن.
PM:03:41:27/03/2026
ئهم بابهته 264
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت