عێراق حەشدی شەعبی سەرپشک کرد وەڵامی ئەو هێرشە سەربازییانە بداتەوە کە بارەگاکانیان دەکەنە ئامانج
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ سێشەممە 24ی ئاداری 2026، ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی عێراق کۆبووەوە و حەشدی شەعبی سەرپشک کرد وەڵامی ئەو هێرشە سەربازییانە بداتەوە کە بارەگاکانیان دەکەنە ئامانج.
ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی عێراق بڕیاریدا حەشدی شەعبی و دەزگا ئەمنییەکانی تری سەرپشکن کار بە بنەمای "مافی وەڵامدانەوە و بەرگری لە خۆکردن" بکەن بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەو هێرشە سەربازییانەی کە بارەگاکانیان دەەکەنە ئامانج.
هەروەها بڕیاریدا بە جێبەجێکردنی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ئەو کەسانەی تێوەگلاون لە بەئامانجگرتنی دامەزراوە ئەمنییەکان، بەرژەوەندییەکانی هاوڵاتییان و نێردە دیپلۆماسییەکان، هەروەها ئاشکراکردنی ئەو لایەنانەی کە سەر بەوانن.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق بڕیاریدا بە بانگهێشتکردنی بەرپرسی کاروباری ئەمریکا و باڵیۆزی ئێران بۆ گەیاندنی یاداشتێکی ناڕەزایی فەرمی سەبارەت بەو هێرشانەی کە بارەگاکانی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە پارێزگای ئەنبار و ناوچەکانی دیکە، هەروەها بارەگاکانی هێزی پێشمەرگەی لە هەولێر کردە ئامانج.
PM:09:56:24/03/2026
ئهم بابهته 124
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت