پەرلەمانی عێراق: بە ئامانجگرتنی هێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگە جێگەی قبووڵکردن نییە
وێستگەنیوز-
پەرلەمانی عێراق لەبارەی هێرشکردنە سەر بارەگاکانی حەشدی شەعبی و پێشمەرگە پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "بە ئامانجگرتنی هێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگە جێگەی قبووڵکردن نییە".
ئەمڕۆ دووشەممە 24ی ئاداری 2026، لە راگەیەندراوێکدا پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، "ئیدانەی ئەو هێرشانە دەکەین کە بارەگای هێزە ئەمنییەکان لە چەند پارێزگایەک و هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانیان کردە ئامانج، کە ژمارەیەک شەهید و برینداری لێکەوتەوە".
ئاماژە بەوەکراوە، "بەئامانجگرتنی هێزە ئەمنییەکان لە هەموو پێکهاتەکانیاندا جێگەی قبووڵکردن نییە و پێویستی بە هەڵوێستێکی یەکگرتووی نیشتمانی هەیە کە پاراستنی دامەزراوە ئەمنییەکان بەهێزتر بکات و یەکگرتوویی لە بەرامبەر تەحەدداکاندا بپارێزێت".
ئەوەشخراوەتەڕوو، "جەخت لەوە دەکەینەوە کە عێراق دووربکەوێتەوە لە ململانێ ناوچەییەکان و تێوەگلانی لە هەر رووبەڕووبوونەوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی نەکات، هەروەها دەبێت کاربکەین بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە و خۆمان لە هەر جۆرە پەرەسەندنێک بەدوور بگرین".
PM:09:09:24/03/2026
ئهم بابهته 148
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت