یەكەم كەشتی نەوت هەڵگری عێراق لەگەروی هورمزەوە تێپەڕی


وێستگەنیوز- 

بلومبێرگ ئاشکرایدەکات كەشتییەكی نەوت هەڵگر كە بڕی دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی عێراقی هەڵگرتبوو، لە گەرووی هورمزەوە تێپەڕبوو
.

بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی بلومبێرگ، كەشتی نەوت هەڵگری "ئۆمێگا تریدەر" (Omega Trader)، كە دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی عیراقی هەڵگرتبوو لە گەرووی هورمزەوە تێپەڕی و گەیشتە شاری مومبای هندستان، ئەمەش یەكەم جوڵەی نەوتی عیراقە لەگەروی هورمزەوە لەدوای هێرشەكان بۆسەر ئێران.

لە هەفتەی یەکەمی شەڕی ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل و لە رۆژی 2ی ئاداری 2026ەوە، گەرووی هورمز لەلایەن ئێرانەوە بەڕووی كەشتییە بارزگانییەكان و كەشتییەكانی گواستنەوەی سووتەمەنیدا داخراوە، بەو هۆیەوە نرخی سووتەمەنی و بەشێك لە كاڵا و خۆراكەكان لەسەر ئاستی جیهان بەرزبووەتەوە.


AM:10:56:24/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 124 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت