بۆ 72 کاتژمێری دیکە ئاسمانی عێراق بەڕووی سەرجەم فڕۆکەکاندا داخرا
وێستگەنیوز-
دەسەڵاتى فڕۆکەوانیى مەدەنى
عێراق لە بەیاننامەیەکدا دەڵیت، "بڕیاردرا بە درێژکردنەوەی داخستنی ئاسمانی عێراق
بەڕووی سەرجەم فڕۆکەکاندا بۆ ماوەی (72) کاتژمێر، کە لە کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ
یەکشەممەوە دەستپێدەکات تاوەکو کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە، وەک رێکارێکی
خۆپارێزی کاتی.”
لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا
ئاماژە بەوە کراوە کە ئەم بڕیارە لەسەر بنەمای هەڵسەنگاندنی بەردەوامی دۆخی ئەمنی
و پەرەسەندنە ناوچەییەکان دراوە، و بەگوێرەی پێشهاتە نوێیەکانیش جارێکی دیکە هەڵسەنگاندن
بۆ بڕیارەکە دەکرێتەوە.
لە 28ـى شوبات و لەگەڵ
دەستپێکردنى جەنگ، ئاسمانى عێراق بەڕووى گەشتە ئاسمانییە مەدەنییەکاندا داخرا و
تائێستا بەردەوامى هەیە و هەر سێ رۆژ جارێکیش، داخستنەکە درێژ دەکرێتەوە.
PM:02:07:22/03/2026
ئهم بابهته 188
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت