سەرایا ئەولیا دەم و مقاوەمە بەرپرسیارێتی ٢٧ هێرشیان راگەیاند


وێستگەنیوز-

سەرایا ئەولیا دەم بەرپرسیاریێتی شەش هێرش و مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق بەرپرسیارێتی خۆیان لە 21 هێرش بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا ڕاگەیاند.

گرووپی "سەرایا ئەولیا دەم"ـی ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی 24 کاتژمێردا شەش ئۆپەراسیۆنی سەربازیی جۆرییان دژی بنکەکانی ئەمریکا لە ناوخۆی عێراقدا ئەنجامداوە، تاوەکو وەڵامی ئەو هێرشانە بدەنەوە کە کراونەتە سەر سەرکردە و چەکدارەکانیان.

هاوکات مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق رایگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێردا 21 ئۆپەراسیۆنی سەربازییان دژی بنکە و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا ئەنجامداوە.


PM:12:45:22/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 100 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت